جەنگین وڵات یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە باسی بەرخۆدانی دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرد.
جەنگین وڵات وتی،"ئەو ئۆپەڕاسیۆنانەی کە ئەمڕۆ لە حەفتانین ئەنجام دەدرێن، لە چوارچێوەی پلانێکی گەورەدایە. ئەو پلانە لە عەفرینەوە دەستیپێکرد و بەرەو سەرێکانی چوو و ئێستا لە خواکورک و حەفتانینە. پلانی سەرەکی داگیرکردنی باشووری کوردستانە. دوای سەد ساڵ پەیمانی لۆزان کۆتایی دێت. دەیانەویت پەیمانی لۆزان نوێ بکەنەوە. دەیانەویت سیاسەتی میساقی میللی لە باشووری کوردستان ئەنجام بدەن. نۆکەرانی کوردیش بەشداریان لە پلانەکەدا کردووە.
'لە حەفتانین شەڕێکی بێوێنە هەیە'
فەرماندە جەنگین وڵات ڕاشیگەیاند، لە حەفتانین شەڕێکی بێوێنە هەیە و وتی،"بە شێوەیەک کە لە هیچ شوێنێکی تر نەبینراوە، تاکتیکێکی پێشکەوتوو لەدژی حەفتانین و باشووری کوردستان و گەریلا بەکاردەهێنن. بەڵان هەپەگە هێزێکی فیدایی ئاپۆییە. ڕوحی گەریلا هیچ کاتێک لاواز نابێت. دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرن. لەبەرئەوەی ڕوحی فیدایی ئاپۆیی لە حەفتانین هەبوو. بە بەرخۆدانی، ڕۆستەم، زیلان، باهۆز و هۆزان، بەرخۆدانێکی نوێ دروست بوو. ئەم بەرخۆدانە وەک داستانەکان دەنووسرێتەوە."
جەنگین وڵات باسی ئەوەشی کرد کە بانگەوازی 'ئێرە حەفتانینە' پیشانی دا کە بەرخۆدان لە چ ئاستێکدایە. چەند قوڵە و وتی،"بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر هەموو کوردستان دادەنێت. لە باکووری کوردستان هەرچەند سیاسەتتی دوژمن بۆ سیخۆڕی، کۆنترا، خاڵی چاودێری بەردەوامە بەڵام چالاکی گەریلاکانیش بەردەوامە. گەریلا هێزێکی شاراوەیە، لە هەموو جێگایەکە و لە هیچ جێگایەکیش نییە. پێناسەی گەریلا ئەمەیە. بۆیە ناتوانن گەریلا لاواز بکەن."
گەلی باشوور، گەلێکی ڕاپەڕیوە
جەنگین وڵات وەبیریهێنایەوە کە گەلی کورد بە هەزاران ساڵە لەسەرپێیە. بەرخۆدان دەکات و وتی،"گەلی کورد خاوەن کەلتوری ڕاپەرینە. بۆیەش وابەستەی وڵاتەکەیەتی. بۆ کەسێکی تر لە کەلتورێکی تر دەبێت کە وابەستەی خاکەکەی نەبێت. بەڵام گەلی کورد وابەستەی کەلتور و خاکەکەیەتی. بە تایبەتی گەلی باشووری کوردستان زۆر وڵاتپارێزە و لە مێژوودا بووەتە نمونە. لە مێژووی کوردستاندا گەورەترین ڕاپەرین و بەرخۆدان لە باشووری کوردستان بووە. با زۆر دوور نەچین. ٢ ساڵ لەمەوبەر بەرخۆدانی شێلادزێ هەیە. ئەو بەرخۆدان بۆ راستیە. ئەمڕۆش بەهەمان شێوەیەیە.ئەمڕۆ سیاسەتەکانی باشووری کوردستان بەرەو ڕێگایەکی هەڵەوە دەچن. بۆیەش گەلی باشووری کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان زیاتر متمانە بە تەڤگەری ئازادی کوردستان (پەکەکە) دەکات. لەوانەیە لە هەموو جێگایەک نەتوانێت هەستەکانی دەرببڕێت، بەڵام کاتێک پێویست بێت، گەلی باشووری کوردستان بۆ برگریکردن کە کورد و کوردستان ئامادەیە.
'گەریلا هەموو کاتێک چالاک دەبێت'
گەریلاکانی ئازادی کوردستان جگە لە سەرکەوتن بەهیچ شتێکی تر ڕازی نین. تا سەرنەکەون. تا کۆتایی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ نەهێنن، تا وڵاتمان لەدەستی داگیرکەران ڕزگار نەکەن، دەست لە چالاکیەکانیان هەڵناگرن. تا سیستمێکی دیموکرات دروست نەبێت. تا ڕێبەرتیمان و گەل و کوردستانمان پێکەوە کۆنەبنەوە گەریلا لەسەر پێ دەبێت. تا سەرکەوتن، تا هێز لە جەستەیاندا هەبێت، بە هەموو هێز و هزرەوە بە زانینەوە دەجوڵێینەوە و دەگەینە سەرکەوتن."
ف.ق