دوورگەیەکى بچووک. شوێنێک، کە جەنگە سەرەکییەکەى تیادا بەرێوەدەبرێت. شوێنێکە، کە گەورەترین عەگیدەکەى تیادایە. شەڕی سەرەکی هەموو کات و بە بەردەوامی لەوێیە، لە ناو چەند مەترێکدا و لە ناو چوار دیواردا بەرێوەدەچێت. هەر کاتێک کەوتبنە دۆخی تێکشکان و داڕمانەوە، هەر کاتێک داڕووخابن، وایان بینیوە و وایان زانیوە تەنها شوێنی دەستێوەردان ئیمراڵییە و ئێستاش هەر وا سەیری دەکەن. گەورەترین جەنگ نە لە حەفتانینە، نە لە رۆژئاوایە و نە لە باکوریشدایە، نە لە ژوورە چەپەڵەکانی پەدەکە دایە، نە لە بیناکەى سولەیمانی بێ ئەخەلاق دایە، نە لە ماڵی کوردە هاوکارەکانی دوژمندایە. ئەوەى ئەو قیامەتە گەورەیە رابوەستێنێت، هێزی سەرەکی بۆ ئەوەى بە رژاندنی خوێن لەسەر ئەم خاکەدا بڵێت "بەسە" نە ئەمریکا بوو و نە رووسیا بووە و نە مێزی ئەندامە فاشیستەکان بووە، کە گوایە خۆیان بە هێزی عەقڵ و دڵ پڕ کردووە.
جەنگی سەرەکی، شەڕڤانی سەرەکی لە ئیمراڵی بوو، بناغەى ئەو هێزەى کە چارەسەری بئافرێنێت لە ئیمراڵییە. گەورەترین جەنگەکان بە بەردەوامی لەوێ بەڕێوەدەچوون و هەموو کاتیش لەوێ بەڕێوەدەچێت. ئێوە دانی پیادا بنێن یان پیایدا نەنێن، ئێوە قبوڵتان بێت یان قبوڵتان نەبێت، ئێوە ئەو هاوارە ببیستن یان نەیبیستن، ئەوەى ئەو کێشەیە چارەسەر بکات تەنها کەسێکە، ئەویش رێبەری گەلانی کوردستانیان ئۆجالانە. دوایینجار لە شەڕ لە پیربولای دا، وتەکانی گەریلا قارەمانەکان زانا و مزگین، ئەو قسانەى کە لەسەر ئامێری بێتەل دا کردیان هێشتا لە بیرمە. قسەکانی ئەو فەرماندانەى کە شەڕ بەرێوەدەبەن هێشتا لە بیرمدایە.
ئێوە خەون بە زۆرترینی ژیانێکى شکۆمەندانەوە ببینن
گەریلاکان بۆ ئەوەى داگیرکەری پێ نەنێتە سەر ئەم خاکە، بەبێ ئەوەى بخۆن، بخۆنەوە و پشوو بدەن، وزەی چاوی گەنجان، کە بۆ ئازادی گیانی خۆیان بەخت دەکەن، هەروەها بۆ ئەو نەفرەتلێکراوانە کە هێرش دەکەنە سەر چیاکان، پێشەنگایەتیی کوردی زبڵی خۆفرۆش، ئاسایشی پەدەکە، کە خۆی بە پارێزەری گەل دەبینێت رێگا بە هاووڵاتییانی گوندەکان نادەن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حالێ خۆیان، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق سەیرکەری داگیرکەرییەکەن، گەلی باشوور و ئەوانەى لە دژی داگیرکەری رێپێوان دەکەن، وا بیر دەکەنەوە، کە باشە رێبەری گەلی کورد لە ئیمراڵی ئەمانە بزانێت دەبێت چی بڵێت، جەنگاوەرانی پەکەکە کە دڵیان لەسەر دەستیاندایە و شەڕ دەکەن، بیر لە هەموو شتێک دەکەنەوە و لە بیر و هۆشی خۆیاندا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.
لە کاتێکی وەک ئێستادا تۆ زۆرترین خەونت ئەوەیە، کە چارەسەرییەکی شکۆمەندانە و شەرەفمەندانە بەدی بێت. ئێوە بتانەوێت و نەتانەوێت تەنها رێگاکەى دەچێتەوە شوێنێک، ئێوە قەناعەت بەوە دەکەن، کە تەنها چارەسەری ئیمراڵییە. هیوا، ئازادی و شەڕ لە ئیمڕالییە. سەرەتای شەڕ و هێڵی کۆتایی لە ئیمراڵی دایە. چونکە لەو شوێنەدا دژوارترین شەڕی شکۆ و کەرامەت و ئازادی بەڕێوەدەچێت.
ئەو شوێنە شوێنی کۆکردنەوەى رەگەزەکان و بێ رەگەزبوون، ئەخلاق و نا ئەخلاقی و ویژدانی تیادا دەردەکەون. ئەو شوێنە رووناککردنەوەى مێژووی چەپەڵی داخراوی سەدان ساڵەیە. ئەو شوێنە شوێنی لێپرسینەوە و لێپرسینەوەخواستنە لەو زۆردارییەی لە گەنجان، ژنان، کۆڕان و گەلی کورد دەکرێت. لەو شوێنەدا بە رەگەزبوون – بێ رەگەزربون، ئەخلاقبوون – بێ ئەخلاقبوون و ویژدان و شەڕی یەکتر دەکەن. ئەو شوێنە شوێنی رووناککردنەوەى مێژووی چەپەڵی سەد ساڵە. ئەو شوێنە شوێنی لێپرسینەوە کردنە و لێپرسینەوە خواستنە لە زوڵمی سەر ژنان، پیاوان و گەلی کورد.
ئەو شوێنە، شوێنێکە هەموو کەس سەردانیکردووە، بێ رەگەزی و بێ پێوەربوونی بەسەردا دەسەپێنرێت، دەیانەوێت هەموو چەپەڵییەکان لەوێ بە یەک بگەن، یان بیسەپێنن. ئەو گەردوونەى، کە وەک چوار دیوار هەموو رەگەز و پێوەرەکانی تیادا بە ساغڵەمی تیادا دروستکراوە، ئیمراڵییە. شوێنی سەرەکییە، کە جەنگ تیادا دەستی پێکردووە. ئەو شوێنە نە حەفتانینە، نە رۆژئاوایە... لەوێ وڵاتی کوردستان و هەر چوارپارچە بوونەتە یەک، شوێنێکە هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تیادا کۆبوونەتەوە. ئەو شوێنە جەنگی سەرەکیی ئۆجالان و هاوڕێکانی تیادا بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت