پارتی و دەزگاکان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامیان بڵاوکردەوە.
پەروین بوڵدان و میتهات سانجار هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی ئاشتی و برایەتیان ئاڕاستەی عالەمی ئیسلام و هەموو جیهان کرد و داوای ژیانێکی تەندروستیان بۆ هەموو کەسێک کرد.
لە پەیامەکەی هەدەپەیەدا هاتوو، "هەدەپە بۆ ئازادی هەموو کەسێک، هەموو ئایینێک، بۆ ئاشتی و ئارامی تێدەکۆشێت. داواکاری و هیوای ئێمە ئەوەیە کە ئەم تێکۆشانە پەیوەندی خۆشک و برایەتی گەلەکەمان بەهێزتر دەکات.
بە بیر و بڕوایەکی بەهێزی تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی و یەکسانی ئێمە جەژنی رەمەزان لە گەلانی خۆمان پیرۆز دەکەین."
'بۆ جەژنی ڕاستەقینە...'
لەسەر ناوی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، هاووتەبێژی کۆنگرەکە و پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەستەنبوڵ هۆدا کایا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە و هیوای خواست جەژنی رەمەزان ببێتە هۆی دادپەروەری، ژیانەوە و راپەرینی مرۆڤایەتی.
کایا ڕایگەیاند، عالەمی ئیسلام و گەلانی جیهان هەموو رۆژێک زیاتر هەسرەتی ئازادی، ئاشتئ و ئارامی و دادپەروەری و دیموکراسی دەچێژن و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی لە راستی تێگەیشتوون، ڕۆژ بە ڕۆژ داواکاریان بۆ ئازادی زیاتر دەبێت و وتی، "کەی لەسەر رووی جیهان مرۆڤایەتی، دادپەروەری و یەکسانی جێبەجێ کرا ئێمە شایەدی دادپەروەری دەبین."
لە کۆتاییدا هیوای خواست جەژن ببێتە مایەی دادپەروەری، ئازادی، ژیانەوە و راپەرینی مرۆڤایەتی.
'با پشتگیری بەهێز ببێت'
ئەنجومەنی گەل و ئایینی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک وەبیریهێنایەوە کە جەژنی ئەمساڵ لە کاتێکی وادا پیشوازی لێدەکرێت کە پێویستی ئەم جۆگرافیایە زیاتر بە ئاشتی و ئارامی هەیە.
لە پەیامەکەدا باسی ئەوەکرا، هیوادارین جەژن بىێتە مایەی پشتگیری، یەکسانی و ئازادی.
ببێتە مایەی ئاشتی
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار وەبیریهێنایەوە کە لەناو بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنادا پێشوازی لە جەژن دەکرێت و ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لەو ئاوارانە کراوە کە بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ناوچەکانیان چۆڵ کردووە و هیوای خواست کە جەژن ببێتە هۆی ئاشتی بۆ هەموو جیهان."
ف.ق