جەیلان: پێویستە گەلەکەمان لە مەخمور سزا نەدرێت

زەیاد جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد ڕایاگەیاند، بە هۆی شەڕی قێزەونی دەوڵەتی تورکەوە نابێت گەلی مەخمور سزا بدرێت و وتی، "بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر مەخمور پێویستە حکومەتی باشوور و مەسعود بارزانی دەستوەردان بکەن."

زەیاد جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد ڕایاگەیاند، بە هۆی شەڕی قێزەونی دەوڵەتی تورکەوە نابێت گەلی مەخمور سزا بدرێت و وتی، "بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر مەخمور پێویستە حکومەتی باشوور و مەسعود بارزانی دەستوەردان بکەن."

کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە سەر بە موسڵە و هاتوچووی دانیشتووانەکەی زیاتر بۆ هەولێرە، ١٩٦ ڕۆژە لەژێر گەمارۆی پەدەکەدایە. دوای ئەوەی لە ١٧ی تەموزی ٢٠١٩ دا لەدژی ئەندامی میتی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەوڵیر هێرش ئەنجامدرا و کوژرا، گەمارۆ لەسەر مەخمور دانرا. کەمپی پەنابەرانی مەخمور نزیکەی ٧ مانگە لەژێر گەمارۆی پەدەکەدایە.

'پێویستە گەلەکەمان سزا نەدرێت'

زەیاد جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد لەبارەی گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی شەههید روستەم جودی (مەخمور) قسەی کرد. جەیلان ڕایگەیاند گەلی مەخمور بە هۆی شەڕی قێزەونی دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە و لەسەر خاکەکەی ئاوارە بووە.

جەیلان باسی ئەوەی کرد بە هۆی ڕووداوەکەی هەوڵیر گەلی بێتاوان و تێکۆشەری مەخمور سزادەدرێت و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "گرنگە مرۆڤ بپرسێت، پێویستە سەرەتا گوێ لە چیرۆک و بەسەرهاتی گەلی مەخمور بگیرێت کە ئەو گەلە کێیە و بۆچی کۆچی مەخمور بوون؟ گەلی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە ساڵی ١٩٩٠ دا بە هۆی سیاسەتی شەڕەوە، گوندەکانیان تاڵان و وێرانکران. گەلەکە بێ هەموو شتێک مایەوە و ناچار بوون کۆچبکەنە هەرێمی کوردستان. مەخمور کەمپی یەکەمیان نییە. گەلەکەمان بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەت و حکومەتی هەرێم زۆر کەمپیان گۆڕی. لەگەڵ ساڵی دوور و درێژی پەنابەری گەلەکەمان سزا دەدرێت. لەجیاتی شەڕی دژی گەلەکەمان شەرمەزار بکەن، گەلی پەنابەر سزا دەدرێت. لە ئێستادا لە چوار پارچەی کوردستان لەدژی کورد هێرش هەیە، ئەو هێرشانە بە تەنها لەدژی پارتێک نییە. شەڕی دژی هەموو کوردە. بەڵام هێزە دەسەڵاتدارەکان بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجەکانیان بە ئاسانی جێبەجێ بکەن، بە جیا هێرش دەکەنە سەر کورد. بەو هۆیەوە ئێمە داوا لە براکانمان لە باشوور بە تایبەتی کاک مەسعود بارزانی دەکەین، گەمارۆی سەر مەخمور کۆتایی پێبهێنرێت. لەبەرئەوەی گەلی مەخمورمان شایەنی ئەوە نییە. گەلەکەمان بە هۆی زوڵمەوە خاکەکەی بەجێهێشتووە و ڕووی کردووەتەوە هەرێمی کوردستان."

'کەمپی مەخمور لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە'

جەیلان وەبیریهێنایەوە گەلی مەخمور لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان خاوەنداریی لە کەمپەکە بکات و وتی، " لە ساڵی ١٩٩٨ دا نەتەوە یەکگرتووەکان کەمپی مەخموری لەژێر پاراستنی خۆیدا دانا. هەروەها حکومەتی عێراقیش چاودێری کەمپەکە دەکات. پێویستە بۆ هەڵوەشاندنی گەمارۆکە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی هەبێت و کۆتایی بە زوڵمی دژی گەلەکەمان بهێنن. پێویستە ئۆباڵی شەڕی قێزەون نەخرێتە سەر ملی گەلەکەمان. ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، نە شەڕ ڕادەگیرێت و نە شەڕیش کۆتایی دێت. چەندین ساڵە بۆ یەکێتی نەتەوەی خەبات دەکرێت. لەو بارەیەوە لە باشوور خەبات بەڕێوەبران و بە تایبەت کاک مەسعود خەباتی کرد. هێڵی یەکێتی لە مەخمور لەژێر گەمارۆدایە. پێویستە کاک مەسعود هەڵوێستی هەبێت و کۆتایی لە گەمارۆکە بهێنێت. ئەگەر ئەمڕۆ لە سەر جۆگرافیای کوردستان کێشە هەبێت، پێویستە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدرێت."

'پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە'

جەیلان ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ بە تەنها لە باکوور هێرش بەرامبەر کورد ئەنجامنادرێت و وتی، " ئەمڕۆ لەدژی هەموو کورد و دەستکەوتەکانی هێرش هەیە. ٤٠ ساڵە لەسەر ئەم خاکە شەڕ هەیە و بە هەموو هێزێکیەوە بەردەوامە. بە هۆی کوشتنی کەسێک نابێت گەلێک سزا بدرێت. پێویستە بەیەکەوە ڕێگری لەم شەڕە بکەین کە لەدژی کورد بەڕێوەدەچێت. ئێدی با کورد و تورک، کورد و عەرەب، کورد و فارس ئاشت ببنەوە. بەڵام پێویستە سەرەتا کورد و کورد ئاشت ببنەوە و یەکێتی خۆیان دروست بکەن. ئەگەر توانیمان ڕێبکەوین دەتوانین یەکێتی خۆشمان دروست بکەین. بۆ ئەوەی بتوانین بەندێک لەبەرامبەر هێرشەکان دروست بکەین، پێویستە لەسەرەتادا یەکێتی نەتەوەی دروست بکەین. ئەگەر ئەو هەنگاوە بنرێت، کوردیش دەتوانێت وەکو هەموو گەلانی جیهان بە ناسنامە، زمان و کلتوری خۆی بژی. لە مەخمور لەدژی گەلەکەمان هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا. پێویست بوو حکومەتی باشوور لەدژی ئەمە هەڵویستی هەبێت. لە شەنگال چەندین جار هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا، پێویست بوو ناڕەزایی دەرببڕن. ئاساییە پەیوەندی حکومەتی باشوور و تورکیا هەبێت، ئێمە لەدژی ئەوە نین، با پەیوەندیەکی بەهێزیش بێت، بەڵام نابێت پەیوەندیەکە لەسەر شانی براکانیان بێت. دەسەڵات دەیەوێت لەم ڕووەوە گەمارۆمان بدات. پێویستە ئێدی لەم ڕووەوە دەرفەت بە هیچ دەسەڵاتدارێکی کە کوردستانی داگیر کرووە نەدەین."

ف.ق