حه‌قده‌ستی كرێكارانی سنه، یه‌ك له‌سه‌ر سێی نرخی دیاریكراوی هێڵی هه‌ژارییه
نوێنەری کرێکارانی پارێزگه‌ی سنە ڕایگه‌یاند: حه‌قده‌ستی کرێکارانی پارێزگاکە، یەک لەسه‌ر سێی نرخی دیاریكراوی هێڵی هەژارییە.
نوێنەری کرێکارانی پارێزگه‌ی سنە ڕایگه‌یاند: حه‌قده‌ستی کرێکارانی پارێزگاکە، یەک لەسه‌ر سێی نرخی دیاریكراوی هێڵی هەژارییە.
سه‌ید شاكر ئیبراهیمی، نوێنەری کرێکارانی پارێزگه‌ی سنە، ڕه‌خنه لە كه‌می حه‌قده‌ستی کرێکارانی ئەو پارێزگه‌یە ده‌گرێت و دەڵێت: حه‌قده‌ستی کرێکارانی سنە، یەک لەسه‌ر سێی نرخی دیاریکراوی هێڵی هەژارییە.
بە وتەی ئیبڕاهیمی، بارودۆخی ژیان و گوزەرانی کرێکاران ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و ئەو بڕه پارەیەی وەریدەگرن، یەک لەسەر سێی ئەو پارەیەیە کە لەلایەن دەوڵەتەوە دیاری کراوە. بەو شێوەیە کرێکارانی کورد تەنیا دەتوانن یەک لەسه‌ر سێی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان دەستەبەر بکەن.
گرانبوونی شمه‌ك و لە هەمان کاتدا پێدانی كرێی کەم بە کرێکاران، ژیانی كرێكارانی تووشی نه‌هامه‌تی کردووە. بەشێوەیەک کە توانای کڕین-ی پێداویستییه‌كانیان نەماوە.
سیاسەتی هەڵاواردن، گەمارۆی ئابووری، نەهێشتن و نەکردنی هیچ پڕۆژەیەکی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەلی کوردی تووشی قەیران و نەهامەتی کردووە و هەر دەنگ هەڵبڕینێکیش بە کوشتن، گرتن، لێدان و بێرێزی کردن وەڵام دەدرێتەوە.