حەوت توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەولێر راگەیێندرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەولێر دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەولێر دەستنیشانکران.
ئەحمەد کەرکوکی
هەولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٤ى ئایار، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
له‌باره‌ى ورده‌كارى حاڵه‌ته نوێیه‌كانه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكرد، حاڵه‌ته‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن: سێ ژنی تەمەن ٦٩ و ٥٠ و ٥٧ ساڵان، دوو پیاوی تەمەن ٦٩ و ٢٩ ساڵان، دوو منداڵی تەمەن ٩ و ٥ ساڵان، سێ تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرن، چوار تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر."
ز.ش