خواکورک رەنگى بەهەشتە

کاتێک بەسەر عەرزى خواکورکدا، کە وەک بەهەشتە، گەڕام. تێکۆشانى هەزاران پاڵەوانمیشم لەسەر بست بە بستى ئەو خاکەدا بینی.دەمەوێت بە وشەی "جوانی" دەست بە نووسینەکەم بکەم. جوانی نیشانەى جەوهەر، سادەیى، پاکی و سروشتى مرۆڤە.

کاتێک بەسەر عەرزى خواکورکدا، کە وەک بەهەشتە، گەڕام. تێکۆشانى هەزاران پاڵەوانمیشم لەسەر بست بە بستى ئەو خاکەدا بینی.دەمەوێت بە وشەی "جوانی" دەست بە نووسینەکەم بکەم. جوانی نیشانەى جەوهەر، سادەیى، پاکی و سروشتى مرۆڤە. دەمەوێت لەگەڵ ژیانى گەریلادا، کە لە هەر روویەکەوە جوانە، بابەتەکەم بنوسم.

مرۆڤ زۆرترین جوانى لەسەر ئەم خاکە دەبینێت. تاوەکو زیاتر بە ناوچەى خواکورکدا دەگەڕێم، رازاوەبوونی وەک بەهەشت دەبینم و بۆن دەکەم و من ئەو هەستەم بۆ دروستبووە. مرۆڤ لە هەر بستە خاکێکیدا هەزاران قارەمان دەبینێت.

ناوچەى خواکورک چەندین دۆڵى تێدایە و لە هەموو شوێنێکیدا کانییەک دەبینی. ناوێکى تری خواکورک "بەهەشتە"، یان "وڵاتى منە". کاتێک دەچیتە ناوچەى خواکورک مرۆڤ ئەوەندە جوانى دەبینێت، کە هەست دەکات لە بەهشتدایە، یان بەهەشتى بینیوە.

لە خواکورکدا بە ژێر باراندا دەستمان بە گەشتەکەمان کرد. بۆنى ئەو خاکە، کە بە باران تەڕبووە، مرۆڤ سەرخۆش دەکات. گەشتەکەمان لەگەڵ دوو گەریلادا، زیاتر مانا و بەهای بە گەشتەکەمان بەخشیوە.

ئەو دوو گەریلایە کە کەلوپەل و چەک و تەقەمەنییەکانیان بە کۆڵەوە بوو بۆ چەندین کاتژمێر بەپێى لەگەڵ ئێمەدا دەگەڕان. گەریلا چەکدار ساڵی ٢٠١٥ بەشدارى ریزەکانى پەکەکە بووە. دەم بە پێکەنینە و زۆر گاڵتە دەکات و گەریلایەکى چالاکە. بەهۆى گاڵتەکانى چەکدارەوە بەبێ ئەوەى هەست بە ماندوێتی بکەین، بەردەوامین لەسەر گەشتەکەمان.

گەریلا باران-یش شەڕڤانیکى تورکمانە. کەم دووە و گەریلایەکى بەخشندەیە. ئەو دوو گەریلایە دەڵێن "ناچەى لێلیکان و برادۆست بۆ سەربازانى تورک دەبێتە زیندان. رۆژ لە دواى رۆژیش زیاتر تۆڵەى هەڤاڵان ئاگری و سەردەم دەکرێتەوە".

ناوى ئاگری، فەرماندەى گەریلا لەسەر زمانى هەموو گەریلاکاندایە. بە بەردەوامى باسى هاوڕێیەتی، شکۆ و جەنگاوەربوونى فەرماندە ئاگرى دەکەن.

تاڤگە سپی و سامناکەکان، راوەستانى شکۆمەندانى عەڤدال کۆڤی و شاخە بڵند و سەرکەشەکانی بەردەم مرۆڤ لە خواکورک،  سەرمەستت دەکات. گەشتەکەمان لەگەڵ ئەو دوو گەریلایەدا کۆتایى پێهات و منیان گەیاندە ٢ گەریلاى تر. لە بن باراندا و بە ناو ئەم جوگرافیا ئەفسانەییەدا گەڕاین.

ر.م