د.غالب: بارزانی بۆ گێڕانەوەی کۆبوونەوەکانی ماکرۆن چووە تورکیا “جێگرانی لە تەلفزیۆنەوە زانییان

د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی رۆشت بۆ توركیا بۆ ئەوەی هەرچی روویداوە لە كۆبوونەوەكانی عیراق و فەرەنسا، كە بە شێكی پەیوەندی بە توركیاوە هەیە بە جوانی بیگوازێتەوە.

د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق، لە فەیسبووکی خۆیەوە دەربارەی سەردانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی بۆلای ئەردۆغان نووسیویەتی “بارزانی چووە بۆ ئەوەی هەرچی روویداوە لە كۆبوونەوەكانی عیراق و فەرەنسا، كە بە شێكی پەیوەندی بە توركیاوە هەیە بە جوانی بیگوازێتەوە”، دەەشڵێت: جێگرانی بارزانی لە “تەلەڤزیۆنەوە زانیویانە بارزانی چووە بۆ تورکیا”، هەروەها داوای ڕوونکردنەوەی هۆکاری نەبردنیان بۆ تورکیا دەکات.

لە ژێرناونیشانی “هەی لەم دەوڵەت مەدارە”، غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسیویەتی:”نێچیرڤان بارزانی رۆشت بۆ توركیا بۆ ئەوەی هەرچی روویداوە لە كۆبوونەوەكانی عیراق و فەرەنسا، كە بە شێكی پەیوەندی بە توركیاوە هەیە بە جوانی بیگوازێتەوە، ئەڵێن وتویەتی دەبێت خۆم بێم گەر نا بە تەلەفۆن نابێت”.

د. غالب دەشڵێت:”بێشەرمی بگاتە بەو ڕادەیە خاکت داگیر بکرێت، هاوڵاتیت شەهید بکرێت، سوکایەتی بەموقەدەساتت بکرێت، کەچی بەسەر خوێنی شەهیدەکاندا هەنگاو بنێیت و بڕۆیت بۆلای نەیارەکەت!، ڕەنگە بەئاغاکەی (ئەردۆغان)بڵێت، ئەمریکا، فەرەنسا،سعودیە و وڵاتانیتر كار بۆ ئەوە دەكەن وزە لە دەستی تۆ دەر بكەن، رێککەوتنە ٥٠ ساڵییەکەمان پێهەڵدەوەشێننەوەو ڕێگە نادەن و فت دەبێت، فریامانکەوە چی بکەین و پیلانت چیە جێبەجێ بكەین ئەزبەنی، بۆ ئەوەی ئەو داهاتە لە توركیا نەبڕدرێت، ئەگینا بەم پەلەپەلە و بەم ڕۆژی هەینییە گومانێکیش هەیە بە ئەمر برابێت”.

لە بەشێكی دیکەدا ئەم پەرلەمانتارەی عێراق دەڵێت:”خۆش لەوەدایە نێچیرڤان دوو جێگری بەستەزمانی هەیە، كە ناویان (مستەفای سەید قادر و  شیخ جەعفەرە) ئەوانیش لە تەلەفزیۆن زانیویانە كە نێچیر ڕۆشتوە بۆ توركیا، بەڵام ئاقڵ ئاقڵ دانیشتوون و ناوێرن یەك وشە بڵێن، نەك سەرۆكەكەیان بێزار بێت و دوایی عاجز بێت، گەرنا بفەرموون بزانن ئامانج و هەدەفی ئەم سەردانە چیە؟ بۆ چووە؟ بۆ ئێوەی لەگەڵ نییە؟.

ف.ق