دارستانەکانی بەدلیس دەسووتێن

دارستانەکانی نێوان گوندی ئۆرتاکاپی و دۆشکایای سەر بە شاری بەدلیس ئاگریان گرتووە و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆل نەکراوە.

دارستانێکی نێوان هەردوو گوندی ئۆرتاکاپی و دۆشکایای سەر بە شاری بەدلیس ئاگری گرت. ئاگرەکە لە ئێستادا تەشەنەی سەندووە و سات بۆ سات بەرفراوان دەبێت و تا ئێستاش بەردەوامە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەردەستمان، هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە.

ز.ش