دارستانەکانی جودی دەسووتێن
سوپای فاشیست و داگیرکەری تورک بگرە هەموو رۆژێک ئاگر لە دارستانەکانی شاخی جودیی لە سنووری شرنەخ بەردەدەن، ئەمڕۆش دیسان ئاگریان لە دارستانەکانی ناوچەکە بەردرا و تا ئێستاش دارستانەکان دەستووتێن.
سوپای فاشیست و داگیرکەری تورک بگرە هەموو رۆژێک ئاگر لە دارستانەکانی شاخی جودیی لە سنووری شرنەخ بەردەدەن، ئەمڕۆش دیسان ئاگریان لە دارستانەکانی ناوچەکە بەردرا و تا ئێستاش دارستانەکان دەستووتێن.
ئەمڕۆ لە نزیک بارەگایەکی سەربازی سوپای تورک لە هەرێمی بێشەری بناری شاخی جودی لە شرنەخ، ئاگر لە دارستانەکان بەربوو.
بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەر دەستمان، لەو ناوچەیەی ئاگری گرتووە، بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکی لێیە و تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە نەدراوە. ئاگرەکە لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شاری شرنەخەوە دەبینرێت.
ز.ش