داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هەوڵی تیرۆرکردنی عەقیدێک لە کەرکوک ڕاگەیاند
رێکخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکەی دوێنی کەرکوک گرتە ئەستۆ کە هەوڵی تیرۆرکردنی عەقیدێک بوو.
رێکخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکەی دوێنی کەرکوک گرتە ئەستۆ کە هەوڵی تیرۆرکردنی عەقیدێک بوو.
دوێنی شەممە لە نزیک پردی چوار لە شاری کەرکوک بۆمبێکی موگناتیسی بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێک بە پڵەی عەقید تەقییەوە، ئەو عەقیدەی بۆمبەکە پیدا تەقییەوە ناوی (موهەند تایرق)ە و بەرپرسی بەشی بازگەکانە لە پۆلیسی شاری کەرکوک.
پاش تەقاندنەوەی بۆمبە موگناتیسیەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی هەریەک لە عەقید(موهەنەد تاریق) و ئەو پۆلیسەی شۆفێری بوو برینداربوون بەهۆی سەختی برینەکەی شۆفێرەکە کە ناوی (موکەرەم سەعید عەبدەڵا)بوو گیانی لەدەستدا.
هەر ئەمرۆش رێکخراوی داعش بە بڵاوکراوەیەک لە سایتێکی فەرمی رێکخراوەکە، بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیەی گرتە ئەستۆی خۆی.
ز.ش