دایكانی ئاشتی: پێویسته هه‌موو كه‌س هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له به‌رانبه‌ر بێده‌نگیی ڕای گشتی له ئاست مانگرتنه‌كان و بانگیان له هه‌ر كه‌س كرد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له به‌رانبه‌ر بێده‌نگیی ڕای گشتی له ئاست مانگرتنه‌كان و بانگیان له هه‌ر كه‌س كرد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی و كه‌سوكاری زیندانییان ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و مانگرتنه‌كانی دژبه گۆشه‌گیری له لقی ئامه‌د-ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ÎHD) لێدوانی ڕۆژنامه‌وانییان دا.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕائیفه ئۆزبه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی پیشان دا له به‌رانبه‌ر بێده‌نگی له ئاست مانگرتنه‌كان و گوتی، «٧ هه‌زار كه‌س چه‌ندین مانگه له مانگرتندان. ته‌رمی ٧ كه‌س له زیندانه‌كان هاتووه‌ته‌وه. ئیدی به‌سه! ده‌بێ داواكاری ئه‌م چالاكانه جێبه‌جێ بكرێن. ئێمه بانگی هه‌موو كه‌سه به‌ویژدانه‌كان ده‌كه‌ین. ئێمه ئیدی ناتوانین شتێك بخۆین و بخۆینه‌وه. ئێمه ده‌ڵێین با هاواری مانگرتوان ببیسترێت. جه‌رگی ئێمه ده‌سووتێت. ڕۆڵه‌كانمان یه‌ك داواكارییان هه‌یه، ئه‌ویش كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیری. گۆشه‌گیری تاوانێكی مرۆڤایه‌تییه. ده‌بێ كۆتایی پێ بهێنرێت.»
هاوكات ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی به ناوی قودره‌ت ئه‌ریڵماز گوتی، «بۆ ئه‌وه‌ی له زیندانه‌كانه‌وه ته‌رمه‌كان نه‌یه‌نه‌وه، ده‌بێ هه‌موو كه‌س ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و به ڕۆڵی خۆی هه‌ستێت. با جه‌رگی هیچ كه‌س نه‌سووتێت. ده‌بێ گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت.»
s.m