ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵای هه‌ده‌په‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی مووش ڕه‌تكرده‌وه
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاری مووش ڕه‌تكرده‌وه.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاری مووش ڕه‌تكرده‌وه.
هه‌ده‌په به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه پووچه‌ڵكراوه‌كانی شاری مووش، پاش ئه‌وه‌ی له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه و پارێزگه‌ی مووش سكاڵای تۆمار كرد و سكاڵاكان ڕه‌تكرانه‌وه، له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵای تۆمار كرد. ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌ڕه‌مه‌كیانه سكاڵاكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌داری مووش سری ساكیك ناڕه‌زایه‌تیی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، «ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌بێ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێت، هه‌ڕه‌مه‌كیانه داواكاری هه‌ده‌په‌ی بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ڕه‌تكرده‌وه. تاكه شتێك كه له‌مه‌ودوا بكرێت ئه‌وه‌یه له ویژدانی مرۆڤه‌كاندا ئه‌م كاره مه‌حكووم بكرێت. ئه‌م گه‌له لێیان نابوورێت.»
s.m