له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی ته‌توان-ی سه‌ر به شاری به‌دلیس كه ٣١ی ئادار به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هه‌ده‌په ١٥ هه‌زار و ٣٣٠ ده‌نگ و ئاكه‌په‌ش ١٥ هه‌زار و ٦٠٥ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ده‌په به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٧٦ ده‌نگ كه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و ٢٧٥ ده‌نگه‌ی له‌نێوان ئاكه‌په و هه‌ده‌په‌دایه، له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه و پارێزگه‌ی به‌دلیس سكاڵای تۆمار كردبوو. پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو سكاڵاكه‌ی هه‌ده‌په ڕه‌تكرانه‌وه، له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵا تۆمار كرا.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا سكاڵای هه‌ده‌په‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ته‌توان ڕه‌تكرده‌وه.
s.m