دوایین ئامار؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێلح ٧ سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا كوژران

ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی كه‌رجه‌وس-ی ئێلح له‌ باكووری كوردستان كوژران، بۆ ٨ سه‌رباز به‌رز بوویه‌وه‌ كه‌ له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێك هه‌یه‌.

به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی كه‌رجه‌وسی سه‌ر به‌ پارێزگه‌ی ئێلح له‌ باكووری كوردستان، له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ٧ سه‌رباز كوژران. ئه‌فسه‌رێكی سوپای تورك به‌ ناوی یه‌حیا شه‌ن كه‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به‌سه‌ختی بریندار بووبوو، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی گاتا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، مرد. به‌ مردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كان بۆ ٨ سه‌رباز به‌رز بوویه‌وه‌.

s.m