ئوزگور کاراکایا و دیدەم ئاکمان کە لە بەندیخانەی شاکارانی ئیزمیر بە هۆی نادادی و ناعەدالەتیی دادگاکان و خراپی بارودۆخی ناو بەندیخانەکان، ماوەی ١٩٨ رۆژە دەستیان بە چالاکی رۆژووی مردن کردووە، بە زۆرەملێ رەوانەی نەخۆشخانە کران.
خانەوادەی ئەو دوو زیندانیە دەڵێن، هەردووکیان بە بڕیاری داواکاری گشتی بە زۆرەملێ رەوانەی نەخۆشخانە کراون و هیچ زانیاریەک لەبارەیانەوە نازانن.
لە لایەکی ترەوە، نووسینگەی یاسای گەل لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاکمان و کاراکایا رەوانەی نەخۆشخانەی یەشیلیورتی دەوڵەت کراون.
رێگەش نادرێت خانەوادەکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن.
ز.ش