دوو پەرلەمانتارى تری هەدەپە بەهۆى بەشداریکردنیان لە 'مەراسیمى بەخاکسپاردندا' لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

بە تۆمەتی بەشداریکردن لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی گەریلای هەپەگە دەوران بایسال، پەرلەمانتارانی هەدەپەی ئێلح فەلەکناس ئوجا و محەمەد روشتو تریاکی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا.

پەرلەمانتارانی هەدەپە فەلەکناس ئوجا و محەمەد تریاکی بە تۆمەتی بەشدارییان لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی گەریلای هەپەگە دەوران بایسال (سمکۆ کەربۆران) لە گۆڕستانی ئاسریی شاری ئێلح، لەلایەن دادگای ئاکەپە – مەهەپەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەل کرا.

لە لێکۆڵینەوەکەدا تۆمەتى 'پڕوپاگەندە بۆ رێکخستن' خراوەتە پاڵ ئوجا و تریاکی.

هەروەها هەفتەی رابردوو پەرلەمانتارانی هەدەپەی شاری ئامەد رەمزییە تۆسوون و موسا فاریس ئۆگولاری بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی گەریلای هەپەگە جودی ئامەد لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدرابوو.

ر.م