دکتور دەرسیم: پیلانگێڕی سەرناکەوێت

دکتور مەزڵوم دەرسیم فەرماندە لەناو هەپەگەدا ڕایگەیاند، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هیچ کاتێک سەرناکەوێت و بۆ ئەوەش هەرجۆرە باجێک دەدەن.

دکتور مەزڵوم دەرسیم فەرماندە لەناو هەپەگەدا ڕەخنەی 'هاوڕێیەتی کەم'ی وەبیرهێنایەوە و وتی، "ئەگەر ئێمە لەگەڵ رێبەرایەتی هاورێیەتی ڕاستمان بکردایا، بە کەموکورتیەکانمان زەمینمان دروست نەکردایا، پیلانگێڕی بە ئاسانی ئەنجامنەدەدرا و بۆیە داوای لێبوردن لە ڕێبەرەکەمان دەکەین."

دکتور دەرسیم بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگیڕێ نێودەوڵەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. دکتور دەرسیم ڕایگەیاند، ئامانجی پیلانگێڕی نێودەولەتی لەناوبردنی گەلی کورد، رێبەرایەتی، تەڤگەری ئازادی بوو و ئاماژەی بە هەڵە و کەموکورتیەکان کرد.

دکتور دەرسیم وتی،" ئەگەر ئێمە لەگەڵ ڕێبەرایەتی هاوڕێیەتیەکی باشمان بکردایە، بە کەموکورتەکانمان زەمینمان دروست نەکردایا، پیلانگیڕیەکە بە ئاسانی ئەنجامنەددرا. ئێمە داوای لێبوردن لە ڕێبەرەکەمان دەکەین."

دکتور دەرسیم ئاماژەی بە هەڵویستی دەوڵەتی تورکی پیلانگێڕ لەدژی کورددا و وەبیریهێنایەوە، بە دەیان ڕاپەرین کە تا ئێستا ئەنجامدراون، بە تەنها بۆ ڕادەستکردنی مافە دەستبەسەرداگیراوەکانن.

دکتور دەرسیم وتیشی، زۆردەستی و زەحمەتی تێکشکێنران، باجی گەورە درا، تا کوردێکیش بمێنێت تێکۆشان بەردەوام دەبێت و پیلانگێڕی هیچ کاتێک سەرناکەوێت."

دکتور دەرسیم ڕاشیگەیاند، "تا ڕێبەرایەتی ئازاد نەکەین، تا مافی کورد کە دەستیبەسەرداگیراوە بەدەستنەهێنینەوە، هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. دەوڵەتی تورک لە کوێ کوردێک ببینێت، هێرش دەکات. ئەردۆغان بە تەنها بۆ ئەوەی خوێنی کورد بڕژێت لە وڵاتەکان دەگەرت و خۆی دەخاتە بەر قاچی سەرۆکی ئەو وڵاتانە. ئێمە رێگری لەوە دەکەین."

دکتور دەرسیم دەڵێت، " هیچ کاتێک بێشەرەفی دەولەتی تورک قبوڵ ناکەن و لەوانەیە لەدژمان یاری قێزەون ئامادە بکرێن، بەڵام ئەو یاریانە لە لیستە ڕەشەکەماندا جێی خۆیان دەگرن. ئەوانەی ڕۆڵیان لە ڕۆژی ڕەشدا بینی، لە لیستی ڕەشی ئێمەدان."

ف.ق