دیار غه‌ریب، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات، به‌رخۆدانی عه‌فرین و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌ڵسه‌نگاند.
غه‌ریب، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد به‌رخۆدانی عه‌فرین سه‌لماندی كه گه‌لانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا ئه‌و مۆدێله‌یان په‌سه‌ند كردووه و له‌پێناو پاراستنی‌دا ئاماده‌ن گیانی خۆیان ببه‌خشن.
به‌رخۆدانی عه‌فرین، ڕاستینه‌ی گه‌لی عه‌فرینی به دونیا ناساند
«مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه له هه‌ر شوێنێك به‌رخۆدان نه‌بێ، ژیان واتای نابێ، له هه‌ر شوێنێكیش به‌رخۆدان پێشكه‌وێ، ژیان به واتا ده‌بێت. ئه‌م ڕاستییه ئێمه ئه‌مڕۆ له عه‌فرین ده‌یبینین. ده‌بینین كه گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستان به گشتی و گه‌لی عه‌فرین به تایبه‌تی به هه‌موو پێكهاته‌كانی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی، چه‌ركه‌ز، عه‌له‌وی، موسوڵمان و ئێزدی هه‌موو پێكه‌وه چۆن به‌رخۆدان ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا. بینیمان ئه‌م به‌رخۆدانه چه‌نده ژیانی ئه‌وانی به واتا كرد و چه‌نده ڕاستیی ئه‌وانی به دونیا ناساند.»
ئه‌نجامی به‌رخۆدانی عه‌فرین، ده‌بێته شانازیی مرۆڤایه‌تی
دیار غه‌ریب ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌م به‌رخۆدانه جێی شانازییه بۆ هه‌موو كوردستان، باكووری سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. وتیشی ئه‌و به‌رخۆدانه بۆ مرۆڤایه‌تیش جێی شانازییه و وه‌ك خاڵێكی گه‌ش له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه.
«هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ڤاڵ چیاگه‌ر له به‌رخۆدانی سوور گوتبووی: ئه‌نجامی ئێمه هه‌ر چییه‌ك بێ، ئه‌نجام به گشتی شكۆدار ده‌بێ، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین له عه‌فرینیشدا ئه‌نجامی به‌رخۆدان سه‌ركه‌وتن ده‌بێت، وه ئه‌نجامه‌كه به گشتی جێی شانازی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت.»
ڕۆژئاوا هه‌رگیز نه‌بووه به مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گه‌لانی باكووری سووریا له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا تێگه‌یشتوون كه ئه‌و بیانوو و بانگه‌شانه‌ی ده‌یكه‌ن بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به هێرشه‌كانیان ڕاست نین. وتیشی: هه‌موو كه‌س ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێ كه له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوودا، كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا هیچ مه‌ترسییه‌كیان بۆ سه‌ر توركیا دروست نه‌كردووه.
«ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆی چوون له باكووری سووریا، توانیویانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌وێ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، سیسته‌مێكی دێمۆكراتی دروست بكه‌ن. ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌وه ده‌بینین له عه‌فرین، منبیج، قامیشلۆ، حه‌سه‌كه، ته‌بقا و ته‌نانه‌ت ئێستا له ڕه‌قا-ش. ئه‌وه خه‌ڵك ده‌یبینێت و شتێك نییه بشاردرێته‌وه.»
كه‌جه‌كه پێی وایه به به‌رخۆدان مۆدێلی ڕۆژئاوا ده‌پارێزرێ
غه‌ریب ده‌ستنیشانی كرد، به‌رخۆدانی عه‌فرین سه‌لماندی كه خه‌ڵك ئه‌و مۆدێله‌ی په‌سه‌ند كردووه و ده‌یانه‌وێ ئه‌و مۆدێله وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی سووریا بیپارێزن. وتیشی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی ئێستا ده‌كرێت، بۆ پاراستنی ئه‌و مۆدێله‌یه.
«ئێمه وه‌ك كه‌جه‌كه پێشتریش گوتوومانه كه هه‌موو كاتێك پشتیوانی گه‌لی خۆمانین، پشتیوانی هه‌موو پێكهاته‌كانین له ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا. پێمان وایه به به‌رخۆدان ده‌توانرێ ئه‌و مۆدێله بپارێزرێت. ده‌توانرێ ئه‌و به‌رخۆدانه بكرێته ماڵی هه‌موو گه‌لانی سووریا و ئیدی كۆتایی به شه‌ڕ و ئاژاوه بهێنرێت.»
مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر زێدی خۆیان، سه‌لماندی كه ده‌ست له ئازادی و مافه‌كانیان به‌رناده‌ن
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه، ستایشی به‌رخۆدانی عه‌فرین و مانه‌وه‌ی گه‌لی عه‌فرینی كرد له‌سه‌ر زێدی خۆیان و داوای كرد به‌رخۆدان بڵندتر بكرێت.
«به ڕاستی مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین له عه‌فریندا، له ناوچه‌كانی وه‌ك جندرێس، شه‌را، ماباتا، ڕاجۆ و جێگه‌كانی دیكه و گونده‌كانیان، جێی شانازییه. ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه له ماوه‌ی سه‌دساڵی ڕابردوودا كه ده‌بینرێ ده‌وڵه‌تێكی مه‌زن به شێوه‌یه‌كی دڕندانه توانای خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ لێدان له خه‌ڵكی بێ تاوان و مه‌ده‌نی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو زۆری و زه‌حمه‌تییه‌كان، خه‌ڵك وابه‌سته‌ن به خاك و ئاو و جێگه‌ی خۆیانه‌وه. ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئاماده نین ده‌ست له ئازادی و مافه‌كانی خۆیان به‌رده‌ن.»
ده‌وڵه‌تان ئیدی ناتوانن ئیراده‌ی گه‌لان ڕه‌چاو نه‌كه‌ن
دیار غه‌ریب، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێویسته گه‌لی كوردستان و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رخۆدانی گه‌لی عه‌فرین به نموونه وه‌رگرێت، چونكه ئه‌و نموونه‌یه ده‌توانێ ماف و ئیراده‌ی گه‌لان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كاندا فه‌رز بكات.
«ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌یانه‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ماف و ئازادیی گه‌لان ڕه‌چاو بكه‌ن، جارێكی دیكه سیسته‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین نوێ بكه‌نه‌وه، ڕێكی بخه‌نه‌وه. هه‌ر وه‌ك چۆن له سه‌ده‌ی بیسته‌م هیچ حسابێكیان بۆ ئیراده و مافی گه‌لان نه‌كرد، ئێستاش ده‌یانه‌وێ ئه‌و سیسته‌مه نوێ بكه‌نه‌وه و پینه‌ی بكه‌ن. به‌ڵام به‌رخۆدانی عه‌فرین به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه سه‌لماندی كه خه‌ڵكی عه‌فرین ڕێگه ناده‌ن جارێكی دیكه ده‌وڵه‌تان به‌بێ گوێدانه ئیراده‌ی گه‌لان سیسته‌م نوێ بكه‌نه‌وه. پێویسته له نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌م ئیراده‌ی گه‌لان ڕه‌چاو بكرێت و به بنه‌ما وه‌رگیرێت.»
پێویسته گه‌لانی باكووری سووریا گرووپ گرووپ ڕوو له عه‌فرین بكه‌ن
دیار غه‌ریب ستایشی هه‌ڵوێستی گه‌لانی باكووری سووریای كرد كه ڕوویان له عه‌فرین كردووه و سه‌ردانی هه‌رێمه‌كانی به‌رخۆدانیان كردووه و له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕدا ماونه‌ته‌وه. ناوبراو ڕایگه‌یاند: له دونیادا خه‌ڵك وا فێربووه له به‌ره‌ی شه‌ڕ ڕاده‌كه‌ن، به‌ڵام له عه‌فرین، ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا خه‌ڵك به‌ره‌و به‌ره‌ی شه‌ڕ چوو.
«بانگه‌وازیی من بۆ هه‌موو گه‌لی باكووری سووریا ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامی به‌و چالاكییه بده‌ن، ڕاسته كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك چوون و چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وامی پێ بدرێت و گرووپ گرووپ بچنه عه‌فرین و ناوچه‌كانی عه‌فرین. خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه و پشتیوانیان بكه‌ن. ئه‌وه مۆراڵی گه‌لی عه‌فرین به‌رز ده‌كاته‌وه و مۆڕاڵی دوژمن به ته‌واوی لاواز ده‌كات و كۆتایی به‌و سیاسه‌ته دێنێت كه حیساب بۆ گه‌لان ناكات.»
كاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بشكێنین
دیار غه‌ریب له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له پشتیوانییه‌كانی باشووری كوردستان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد و ڕایگه‌یاند: گه‌لی باشووری كوردستان به هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانیه‌وه پشتیوانی خۆیان پیشاندا و چالاكی به شكۆیان ئه‌نجامدا. وتیشی: ئه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كارێكی گرنگه و هیوادارم په‌ره‌ی پێبده‌ن.
«ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌ویست له چه‌ند ڕۆژێكدا ئیراده‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین بشكێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی بیشكێنێت و به‌رخۆدان درێژی كرده‌وه. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئێمه ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په بشكێنین. بۆیه پێویسته هه‌موو تواناكانمان كۆبكه‌ینه‌وه. خه‌ڵكی باشووری كوردستانیش له‌و بواره ئێش و ئازاری چه‌شتووه. ئێمه بینیمان كه یه‌كبوونی هێزه داگیركه‌ره‌كان بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له‌ده‌ست بده‌ین. ئێستاش ده‌یانه‌وێ له ڕێی یه‌كبوونێكی وه‌ها ده‌ستكه‌وته‌كانی عه‌فرین و باكووری سووریا له‌ناوبه‌رن. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌وه بگرین، پێویسته درێژه به چالاكییه‌كان بدرێت و به‌رفره‌وان بكرێن.
بانگه‌وازییه‌ك بۆ په‌ده‌كه
ده‌رباره‌ی ڕێگری پارتیی دێمۆكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه له گه‌نجانی باشوور بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ڕۆژئاوا و به‌شداری له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن، دیار غه‌ریب بانگه‌وازی له په‌ده‌كه كرد، ڕێگری له گه‌نجان و خه‌ڵكی باشوور نه‌كات كه ده‌یانه‌وێ چالاكی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رگه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌یه‌وێ به‌شداری له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكات، به ئازادی بچن.
خه‌ڵكی باشوور پێویسته دان به ڕێگرییه‌كاندا نه‌نێت
دیار غه‌ریب داواشی له خه‌ڵكی باشووری كوردستان كرد دان به ڕێگرییه‌كاندا نه‌نێن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕوو له ڕۆژئاوای كوردستان بكه‌ن و له‌وێشه‌وه بچنه عه‌فرین و بتوانن به‌شدارییه‌كی چالاكانه له به‌رخۆدانی عه‌فریندا بكه‌ن.
دیار غه‌ریب ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هێرشه‌كانی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی له‌به‌رده‌م كه‌وتندان و ئێستا به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ڕه‌ی ده‌ستیان پێكردووه پاشه‌كشه بكه‌ن. ده‌ستنیشانیشی كرد سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕێگه له به‌رده‌م چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی دێمۆكرات بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
ش. م