دیسانەوە ٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگ قەدەغەکرایەوە

پارێزگارى جۆلەمێرگ ٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگى کرد بە ناوچەى ئەمنیى تایبەت و هاتووچۆی لەو ناوچانە قەدەغەکرد.

دیسانەوە ٣٠ ناوچەى ناوەندى جۆلەمێرگ و ناوچەکانى تری ئەو پارێزگایە بە پاساوی ئەمنى بۆ ماوەى ١٥ رۆژ کران ناوچەى ئەمنیى تایبەت و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکیان تیادا قەدەغەکرا.

پارێزگارى جۆلەمێرگ رایگەیاندووە، ئەو ٣٠ ناوچە دەکەونە سنوورى ناوچەکانى گەڤەر، شەمزینان، چەلێ و ناوەندى جۆلەمێرگەوە.

بەپێى راگەیاندراوەکەى پارێزگارى جۆلەمێرگ ئەو ناوچانە لە ٢٣ى تەمووزەوە تاوەکو ٦ی ئاب  دەکرێنە ناوچەى ئەمنیى تایبەت و هەمووجۆرە هاتووچۆیەک لە ناوچانەدا بەرووی هاووڵاتییاندا قەدەغە دەکرێت.

ر.م