دیلەک ئۆجالان، په‌رله‌مانتاری شاری ڕوحای هه‌ده‌په له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی چه‌ند دیدارێك، له لێدوانكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین و گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجالان.
«لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوللا ئۆجالاندا، ئەوە بۆ ماوەی ١٩ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی، گۆشەگیرییەکی قورس لەسەر مرۆڤایەتی بەڕێوە دەبرێت. ماوه‌ی ٣ ساڵە خانه‌واده و ٧ ساڵیشە پارێزه‌رانی ڕێگەیان پێ‌نادرێت بیبینن. ئەو حکوومەتەی کە ئێستا تورکیا بەڕێوە دەبات، ئەو ئاستەنگییانەی درووست کردووە و لەو ڕێگەیەوە یاسا نێوخۆییەکانیش پێشێل دەکات.»
دیله‌ك ئۆجالان وتی؛ ئەوەی لە ئیمڕالی پەیڕەو دەکرێ نەک یاسا بەڵکوو سیاسەتە. ئەوان بەباشی دەزانن کە ڕێبەری گەلی کورد تەنیا کەسێکی ئاسایی نییە و نوێنەری گەلی کورد و هەموو گەلانی هەرێمەکەیە. هەر بۆیە لەڕێی گۆشەگیرکردنی بەڕێزیانەوە، سیاسەتی گۆشەگیرکردنی هەموو گەلان پەیڕەو دەکەن.
دیلەک ئۆجالان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له بێ هه‌ڵوێستی سی پی تی (ڕێكخراوی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه-ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) كرد و ڕایگه‌یاند؛ سی پی تی، هەڵەیەکی زۆر گەورە ئەنجام ده‌كات. پەیڕەو کردنی سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمرالی، پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. سی پی تی، بۆچی بێدەنگی هەڵبژاردووە، پێویستە بە لێدوانێک ئاشکرای بکات.
دیلەک ئۆجالان وتیشی: فەلسەفە و فکری بەڕێز ئۆجالان، لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشە دەکات. نموونەی هەرە بەرچاو، ڕۆژئاوا و باکووری سووریایە. ئەوەی لەوێ هەیە مۆدێلی نەتەوەی دێمۆكراتییه. بەڕێز ئۆجالان خاوەن پڕۆژەیەکە کە دەیەوێ لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنفێدرالیزمی دێمۆکراتی، بنیات بنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕایگه‌یاند؛ هێرشی سەر عەفرین دەریدەخات کە هێرشەكه بۆ سەر ئەو هێڵ و ڕامانەیە کە لەوێ هەیە.
«لە فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالاندا، هەموو گەلان، باوەڕی، زایه‌ند، ناسنامە و بیر و بۆچوونێک جێگە و پێگەی خۆی هەیە. ژنانی کورد بەو فکرەوە بۆ ئازادیی خۆیان تێدەکۆشن. ئەو هێرشانە لە دژی ئەو تێکۆشانەیە کە ژنانی کورد بۆ گەیشتن به ماف و ئازادییەکانیان دەیکەن. ژن لە باکووری سووریا و لە هەر شوێنێکی دیکەش پێشەنگایەتی ئەو تێکۆشانە دەکەن. هەر بۆیەشە کە ژنان دەڵێن: ئازادی ئێمە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت. ئێمە لە سایەی ئەو فەلسەفەیە گەیشتووینەتە ئەم ئاستە، هەر بۆیە ئازادیی ئێمە و ئازادیی ئەو بەیەکەوە گرێدراون.»
دیله‌ك ئۆجالان ڕایگه‌یاند؛ بێده‌نگیی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە به‌رانبه‌ر ئەو هێرشانە، بە واتای قبووڵ کردنی هێرشەکانی سەر عەفرینە و داوایان لێ دەکەم له‌باره‌ی ئەو بابه‌ته، بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
«گەلی عەفرین لە بەرامبەر ئەو هێرشانە لە بەرخۆدانێکی بێ وێنەدان، من سەری ڕێز و نەوازش لە بەردەم ئەو قارەمانێتییە دادەنه‌وێنم. ئەوان دەڵێن کە مافی کەس نییە خاکی ئێمە داگیر بکات، ئێمە لە دژی داگیرکاری دەوەستینەوە. ئێمەش پشتگیری لە گەلی عەفرین دەکەین و هێرش بۆ سەر عەفرین، وەک هێرش بۆ سەر خۆمان دەبینین. هەروەها ئەو هێرشە لە دژی کورد، عەرەب، عەلەوی و ئێزدی-شه.»
دیله‌ك ئۆجالان، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په دەڵێت؛ هەر وەک چۆن لە کۆبانێ بە ڕۆحی ئارین میرکانەکان سەرکەوتن، ئەمڕۆش لە عەفرین بە ڕۆحی ئا‌ڤێستا خابوورەکان سەردەکەون.
دیلەک ئۆجالان داوا لە گەلی کورد ده‌كات به یەکێتیی نێو ماڵی خۆیان ببنە وەڵام بۆ هێرش و کۆمەڵکوژییەکان و وتی؛ ئەم هێرشانە جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەیان ئاشکرا کردەوە کە یەکێتیی نەتەوەیی بۆ گەلەکەمان چەندە گرینگە.
ش. م