ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه، ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه ڕایگه‌یاندبوو:
«١ی شوبات\١٢ی ڕێبه‌ندان، له كاتژمێر ١٠:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر، له گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆڵه‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزێكی قورسیان له بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانی سه‌ر گرده‌كه دا و له ئه‌نجامدا بنكه‌یه‌ك ڕووخێنرا كه به‌هۆیه‌وه ١٠ سه‌ربازی نێو بنكه‌كه كوژران، ٥ی دیكه‌ش برینداربوون. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به هاوه‌ن و ئۆبوس ده‌وروبه‌ری گرده‌كه‌ی بۆردومان كرد و سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانیشیان به كۆپته‌ری سكۆرسكی له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه.»
دیمه‌نی چالاكییه‌كه:
ش. م