«حاسڵ عەزیزی» دانیشتوی گوندی قەرە سقڵی سەر بە شاری شنۆ لە سەرەتاکانی رەزبەری۱۳۹۶ی هەتاوی/ ئەیلولی ۲۰۱۷ دەستبەسەر کراوە و دواتر بڕیاری ۲۵ ساڵ بەندیخانەی بۆ دەر کرا کە لەلایەن دادوەری پێداچونەوە ئەو سزا گۆڕدرا بە ۲۰ ساڵ. تۆمەتی ناوبراو (هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ) راگەیەندراوە.
هەروەها لە گوندی میرئاو ـی سەر بە شاری سنە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا ۶ کەسی دیکە دەس بەسەر کراون و هەر یەک لەو شەش کەسە، سزای۵ ساڵ و بە کۆی گشتی ۳۰ ساڵ زیندانیان بۆدەر کراوە ،ئەم کەسانە بریتین لە:
سیروان رۆستەمی ” کوڕی عەلی موحەمەد
“وەکێڵ رۆستەمی” کوڕی موحەمەد میرزا
“عەلی کوهی” کوڕی موحەمەد عەزیز
“بێهروز رۆستەمی” کوڕی موحەمەد ساڵەح
“رەسوڵ عەزیزی” کوڕی ئەڵڵا موحەمەد
“فەروان رۆستەمی” کوڕی عەلی موحەمەد