دەزگای خێرخوازی مام ١٦ تۆن  دەرمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێت

دەزگای خێرخوازی  مام ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە چەن ڕۆژی داهاتوو ١٦ تۆن دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بنێرێت.

فەلاح سڵاح، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی مام  ڕایگیاند: ئێمە وەک دەزگای خێرخوازی مام کە لە ژێر فکرو ڕامانی مام جەلال دروست بووە، بە ئەرکێکی نشتیمانی مرۆی  خۆمان دەزانین  لە ئیستادا هاوکاری گەلەکەمان بکەین لە ڕۆژئاوای کوردستان.

هەروەها وتیشی لە ئیستاد تیمە خۆ بەخشەکانمان کار دەکەن لە ماوەی چەن ڕۆژی داهاتوو زیاتر لە ١٦ تۆن دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرین.