دەوڵەت ئاو، کارەبا و غاز لە وان دەبڕێت
لە شاری وان کە بەهۆی قەیرانی ئابۆری و پەتای کۆرۆنا بەهەزاران کەس بێکار ماونەتەوە، ئەوانەی ناتوانن قەرزی ئاو و کارەبا و غاز بدەن، دەوڵەت ئەو خزمەتگوزاریانەیان دەبڕێت.
لە شاری وان کە بەهۆی قەیرانی ئابۆری و پەتای کۆرۆنا بەهەزاران کەس بێکار ماونەتەوە، ئەوانەی ناتوانن قەرزی ئاو و کارەبا و غاز بدەن، دەوڵەت ئەو خزمەتگوزاریانەیان دەبڕێت.
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە زۆر قەرزارە، نرخی ئاو و کارەبا و غازی زۆر گران کردووە. بەو هۆیەوەش هاوڵاتیان ناتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە.
کۆمپانیای کارەبای سەر بە دەسەڵات، لەگەڵ ئەوەی بەکاریشی ناهێنن بەڵام سزای ٥ بۆ ٢٠ هەزار لیرە بەسەر هاوڵاتیاندا دەسەپێنێت. لە وان بەبیانووی بەکارهێنانی کارەبای قاچاخ سکاڵا لەدژی زۆر کەس تۆمارکراوە. ئەوانەی ناتوانن پارەکەش بدەن، دەوڵەت ئاو و کارەبا و غازیان دەبڕێت. بەو هۆیەوە بە هەزاران کەس بێ ئاو و کارەبا و غاز ماونەتەوە.
بەهۆی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی دارایی ڕێژەی بێکاری لەوان گەیشتووەتە ٨٥٪. بەهۆی قەیران و پەتا و بێکاریەوە قەرزێکی زۆر لەسەر هاوڵاتیان کەڵەکە بووە. لە هەزار کەس یەک کەس ناتوانییت پارەی کارەبا بداتەوە.
ف.ق