دەوڵەتى تورکیا لە ٣٧ دێ و لادێی ئامەد قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند
دەوڵەتى تورکیا لە ٣٧ دێ و لادێى ناوچەکانى لیجە و هێنێی ئامەد هەموو جۆرە هاتووچۆکردنێکى لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد.
دەوڵەتى تورکیا لە ٣٧ دێ و لادێى ناوچەکانى لیجە و هێنێی ئامەد هەموو جۆرە هاتووچۆکردنێکى لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد.
پارێزگاری دەوڵەتى تورکیا لە ئامەد بە پاساوی ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازیى سوپای دەوڵەتەکەى لە ٣٧ دێ و لادێى ناوچەکانى لیجە و هێنێى ئامەد هاتووچۆکردنی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد.
بەپێى راگەیاندراوى پارێزگارەکەى دەوڵەتى تورکیا، ئەو قەدەغەکارییە لە کاتژمێر ٦ی ئەم بەیانییەوە دەستى پێکردووە و تاوەکو بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێکى تر قەدەغەکارییەکە بەردەوامیى دەبێت.
لە هێنێ هەر یەک لە دێ و لادێکانى: کەلە دیبی، ئاکچایورت، تۆپچولار، یوکاری تورلای، کالابا، ئوزنلار، سەرەنکۆی، باشاکلی، گیوزەلجە، تاشبورون، کاراپیلاری، مەزارتارلاسی، سرائەڤلەر، هۆرسەل، چای، داملا تەپە، ئویسال، ئاشاغی تورالی و گیوربولاک، هەموو جۆرە هاتووچۆکردنێک لە هاووڵاتییان قەدەغە کراوە.
لە لیجەش لە هەر یەک لە گوندەکانى: شەنلیک، بیرلیک، ئابالی، ئەرگینکۆی، توزلاکۆی، چەپەر، دارالان، دوروکۆی، ئەلمادەرە، ئاغلاچک، ئاکچاپنار، ئایاز، شاکان، بۆیلوجە، داهلک، عەلی کاهیا، هاجموسادەی و کوتلامش هەموو جۆرە هاتووچۆکردنێک لە هاووڵاتییان قەدەغە کراوە.
ر.م