دەوڵەتی تورک لە رحا ٢ هاووڵاتیی دەستگیرکرد

دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی خەلفەتی و بێرەجوک لە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان ٢ هاووڵاتیی دەستگیرکرد.

دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد.

پۆلیس و سەربازانی تورک لە ناوچەکانی بێرەجوک و خەلفەتی لە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ئەحمەد کۆرکماز بەڕێوەبەری پێشووی دەبەپە لە ناوچەى خەلفەتی-یان دەستگیرکرد.

هەروەها لەو هەڵکوتانەدا لە گەڕەکی سۆرگرلان لە ناوچەى بێرەجوک-یشدا کەسێکی تر بە ناوی ئۆرهان چالشماز دەستگیرکرا.

کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەکە.

پۆلیس و سەربازانی تورک لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێکوپێکدا و دەستیشیان بەسەر کەلوپەلە دیجیتاڵییەکانی ئەو ماڵانەدا گرتووە.

ژ.ت