دەوڵەتی تورک هاوسەرۆک شارەونیی یەنیشەهیری ئامەدی زیندانیکرد

ئیبراهیم چیچەک هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى یەنیشەهیری ئامەد، کە حکومەتى تورک لەدوای هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ دەستیگرت بەسەر شارەوانییەکەی و ئەرکەکیدا، بە بڕیاری دەوڵەتى تورک زیندانیکرا.

ئیبراهیم چیچەک لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ دا لەلایەن دەنگدەرانەوە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیی یەنیشەهیری ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام بە پاساوی ئەوەی لە کاتی مامۆستایدا بە بڕیاری حکومەتی باری نائاسایی لەسەر کار دەرکراوە، بەڵگەنامەى دەستبەکاربوونیان پێنەدا و شارەوانییەکەى و پۆستەکەیان بەو شێوەیە زەوت کرد.

چیچەک دوای ئەوەى هاوسەرۆک شارەوانییەکەى زەوت کرا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیگرا، دەستگیرکردنەکەشی بە پاساوی ئەوە بوو کە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری رێپێوانی سەندیکای زەحمەتکێشانی زانستی و پەروەردەی (ئەیتم - سەن) کردووە، کە بۆخۆی ئەندامی سەندیکاکە بووە. هەروەها بە پاساوی ئەوەى ئەندامی کۆنگرەى، کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)یە دەستگیرکرا.

چیچەک بە هۆی کارە سەندیکاییەکانییەوە و ئەندامبوونی کۆنگرەى کەجەدە و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ژ.ت