دەگەهە و دەگەکەهە لە وان لە پۆلیسی دەوڵەتی تورک-یان دا

بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) و بزووتنەوەى ژنانى گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەهەکە - DGHK) رایانگەیاند، لە ناوچەى ئارتمێنتی وان لە خاڵێکی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک-یان داوە.

دەگەهە و دەگەهەکە رایانگەیاند، لە چوارچێوەى هەڵمەتی "تۆڵەی سوور" دا لە وان لە خاڵێکی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک-یان داوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، یەکەی شەهید زەردەشت چێ سوور لە ٢٧ی ئاب لە گەڕەکی سوبهانە لە ناوچەى ئارتمێنتی وان بە تەقەمەنیی دەستکرد لە خاڵێکی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک-یان داوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە چالاکییەدا ژمارەیەک پۆلیسە کوژراو و بریندارەکان روون نەبووەتەوە، بەڵام دوای چالاکییەکەش هێزە داگیرکەرەکان گەڕەکەکەیان گەمارۆداوە و چەندین زرێپۆش و یەکەی تایبەتیان رەوانەى شوێنی چالاکییەکە کردووە.

ئەوەشیان راگەیاندووە، یەکەی ئەنجامدەری ئەو چالاکییە بە سەلامەتی لە شوێنی چالاکییەکە دوورکەوتوونەتەوە.

بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) و بزووتنەوەى ژنانى گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەهەکە - DGHK) لە کۆتایی راگەیاندراوەکەیاندا باسی ئەوەیانکردووە، پۆلیس و پاسەوانەکان لە ئامانجی چالاکییەکانیاندا دەبن و ناتوانن خۆیان لە توڕەیی دەگەهە و دەگەهەکە رزگار بکەن و هەروەها ئەو کەسانەی لە ناو سیاسەتی داگیرکەریدان دەبنە ئامانجی تۆڕەیی تۆڵەى سوور.

ژ.ت