سارا کایا ئازاد نەکرا

لە دانیشتنی داگایکردنی سارا کایا هاوسەرۆک شارەوانیی نسێبین، کە ئێستا لە بەندیخانەدایە بریاری ئازادکردنی رەتکرایەوە.

سارا کایا هاوسەرۆک شارەوانی نسێبین، کە ئێستا لە بەندیخانەدایە، لە ٤هەمین لقی دادگای سزا قورسەکانی شاری مێردین دادگایی کردنەکەی بەرێوەچوو. داواکارى گشتیى تورکیا بۆ کایا داواى سزای "زیندانی قورسی هەتاهەتایى" کردووە و دانیشتنەکەش بۆ یەکلایکردنەوەى ئەو سکاڵایە بەڕێوەدەچێت.

سارا کایا لە بەندیخانەی جۆری تیى شاری وان راگیراوە و لە ڕێگای SEGBÎS بە شداریی دانیشتنەکەی کرد.

سارا کایا لە کاتی بەرگریکردن لە خۆی وتى "ئەو بارهەڵگرانەی، کە ئێستا دۆسیەى لێپرسینەوەیان لە دژ کراوەتەوە، بە فەرمان و بڕیاری قائیمقام، من ڕەوانەی گەڕەکی فراتم کردن، کە ئێستا کەوتوونەتە ژێر ئەو  قەدەغەکارییەوە. من تەنیا فەرمانەکانم جێبەجێکردووە. کاتێک "قەدەغەى هاتووچۆ" راگەیاندرا من لە نسێبین نە بووم. ئەگەر ئەو بارهەڵگرانە تاوانبار بن، ئەوکات خاوەنی بارهەڵگرەکانى سەر شەقامەکانیش تاوانبارن، چونکە بارهەلگرەکان رێگاکانیان داخستبوو.

پارێزەرەکانی سارا کارا داوای ئازادکردنی سارا کایایان لە دادگاکە کرد، بەڵام دادگا و دەستەى دادگاکە بڕیارندا سارا کایا ئازاد نەکرێت و تاوەکو دانیشتنى ترى دادگا، کە رۆژی ٢١ى ئەیلولی ٢٠١٨ بەڕێوەدەچێت لە زینداندا بمێنێتەوە و دواى ئەوە دادگا دووبارە بڕیار لەسەر مانەوەى لە زیندان یان ئازادکردنى دەدات.

ر.م