سبەی لەعێراق وهەرێمی کوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەڕێوە دەچێت

هاوڵاتیانی تورکیا و باکووری کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان وعێراق دەژین ،سبەینێ بۆهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمان-ی تورکیا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.


هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا، کە قەرار وایە  لە ٢٤ی حوزەیران /٣ی پووشپەرلەناو تورکیا و باکووری کوردستان بەریوە بچێط، بەڵام لە پرۆسەر هەلبژاردن لە ٧ی حوزەیران/١٧ی جۆزەردانەوە لە وەڵاتانی ئەورووپایی و دەرەوەی تورکیا دەستی پێکردووە.

لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیانی باکوری کوردستان و تورکیا، کە مافی دەنگدانیان هەیە، سبەینێ بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا دەکەن.

دەنگدان لە کونسوڵخانەکانی تورکیا لە  تورکیا تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لایەنانەی بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەڵبژاردن دەکەن چاودێرانی خۆیان ئامادە کردووە کە لەسەر سەندوقەکانی دەنگداندا ئامادە ببن. نوینەرایەتی هەدەپەش سبەینێ چاودێرانی خۆیان دەنێرنە کونسوڵخانەکان بۆ چاودێری کردنی پرۆسەی دەنگدان.

بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەر لە تورکیا و باکووری کوردستان، ئەمساڵ زیاتر لە ٣ ملیۆن دەنگدەر لە دەرەوەی وڵآت ناوی خۆیان تۆمار کردووە. بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتیش لە ٦٠ وڵاتی جیاواز و ٥ کیشور سندوقی دەنگدان دادەنرێن. لە هەر وڵاتێک ئەگەر ژمارەی دەنگدەران زیاتر لە ٥٠٠ دەنگدەر بێت، سندوقی دەنگدانی لێ دادەنرێت.

ک-ش