سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئامه‌د دیارییه‌ بۆ گوڵتان كشاناك و فورات ئانلی

هاوشاره‌دارانی نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌یان له‌ ئامه‌د كرده‌ دیاری بۆ گوڵتان كشاناك و فورات ئانلی هاوسه‌رۆكانی پێشووی شاره‌وانییه‌كه‌.

كاندیدانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) بۆ هاوشاره‌داری شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د عه‌دنان سه‌لچووك مزراكلی و هولیا ئالۆكمه‌ن ئوویانك كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ی شاره‌وانییه‌كاندا سه‌ركه‌وتن، سوپاسی گه‌لی ئامه‌دیان كرد.

هاوشاره‌دارانی نوێ ڕایانگه‌یاند، له‌ دژی ڕێگرییه‌كان، زه‌خت و ده‌ستگیركردنه‌كان گه‌لی ئامه‌د به‌ تێكۆشینێكی دیموكراتی جارێكی دیكه‌ شاره‌وانی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا هاتووه‌، «ئێمه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی گه‌لی ئامه‌د ده‌كه‌ینه‌ دیاری بۆ گوڵتان كشاناك، فورات ئانلی، هاوشاره‌دار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر پێگه‌كانیاندا گیراوه‌. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ركه‌وتنی ئامه‌ده‌. سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه‌. سوپاسی گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ پشتگیرییان كردین.»

s.m