سوپاى تورکیا ئەمجارە "مەڕەکانى کۆمەڵکوژ" کرد

سەبازانى تورکیا لە ناوچەى گەڤەرى جۆلەمێرگ ٢٠ سەر مەڕیان پێکەوە کوشت.

لە ناوچەى گەڤەرى جۆلەمێرگ ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشى سوپاى تورکیا خۆى کرد بە ناو جەڵەبێک مەڕدا و لە ئەنجامدا ٢٠ مەڕی کوشت.

رووداوەکە لە کوێستانى جڤانێ لە نزیک گوندی جڤان روویداوە و کاتێک هاووڵاتییەک مەڕەکانى بۆ لەوەڕ بردووە بۆ ئەو کوێستانە و لە کاتى لەوەڕدا کاروانێکى سوپاى تورکیا بە نزیکى ئەو شوێنەدا تێپەڕیوە و زرێپۆشێکیان خۆى کردووە بە ناویاندا و هەڵگەڕاوەتەوە و لە ئەنجامدا ٢٠ سەر مەڕی هاووڵاتییەک بە ناوی سەلیم ئاڵتان-ی کوشتووە.

کاروانە سەربازییەکەی سوپاى تورکیا وەک ئەوەى کە هیچ رووى نەدابێت بەردەوامیى بە رۆیشتنەکەى داوە و هاوکاریى هاووڵاتیانیان نەکردووە، هاووڵاتییان خۆیان مەڕە مرداربووەکانیان لە سەر رێگاکە لابردووە.

ر.م