سوپاى تورکیا لە جودی دەستى بە ئۆپراسیۆن کرد

سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى جودی لە پارێزگاى شرنەخ دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کرد.

بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەست ئاژانسى هەواڵى فوارت (ANF) گەیشتوون، سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە گردی چۆلی و دەورووبەریدا دەستى بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنی سەربازى کردووە.

ئۆپراسیۆنەکە بە پشتیوانیى هێزى ئاسمانى و بە بەشداریى جەردەوانان (جاشەکان) بەڕێوەدەچێت.

تاوەکو ئێستا هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە راگەیاندراویان بڵاونەکردووەتەوە.

ر.م