سوپاى تورکیا چیاى گابار دەسوتێنێت

بەهۆى تۆپبارانەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر ناوچەکانى چیاى گابار، ئاگرێکى گەورە لە دارستان و پاوانەکانى چیاى گابار کەوتووەتەوە.

سوپاى تورکیا لە بنکە سەربازییەکانیەوە ناوچەى چیاى گابار لە نێوان ناوەندى شرنەخ و ناوچەى جزیر تۆپباران دەکات. بەهۆى ئەو تۆپبارانانەوە، لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆەوە ئاگرێکى گەورە لە دارستانەکانى چیاى گابار کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامیى هەیە.

ئاگرەکە رووبەرێکى زۆرى دارستان و پاوەکانى چیاى گابارى گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ کارێک بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە ئەنجام نەدراوە.

ر.م