سوپای تورکیا ئاگرى بەرداوەتە لیجە و لە ناوچەکەش شەڕ قورسە

سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناوچەکانى نێوان لیجە و هەزرۆى لە پارێزگاى ئامەد ئاگر تێبەرداوە و دەستیکردووە بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن. لە ئێستادا لە ناوچەیەدا شەڕێکى قورس روو دەدات.

بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەستمان گەیشتوون، سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شەوی هەینییەوە گەڕەکى هەلهەلی هەزرۆ  و گەڕەکەکانى مشرف و کەرواسای لیجەى پارێزگاى ئامەدەى گەمارۆ داوە.

بەپێى زانیارییەکان سوپاى تورکیای  داگیرکەر لەو سنوورەدا دەستى بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کردووە و لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆەوە شەڕێکى قورس لە هەرێمەکە روو دەدات.

ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لەلایەن کۆپتەرە جەنگییەکانەوە پشتیوانی دەکرێت و کۆپتەرەکان دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنى سێگۆشەى ئەو سێ گەڕەکە و بەو هۆیەوە ئاگر لە هەرێمەکە کەوتووەتەوە. لە ناوچەیە دەنگى چەک دەبیسترێت و دوکەڵی ڕەش بە ئاسمانى ئەو ناوچەیەدا بڵاوبووەتەوە.

ر.م