سوپای تورکیا گوندی شەرانشێ-ی باشووری کوردستانی تۆپبارانکرد

تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، کاتژمێر ١٦:٠٠ بەکاتی باشووری کوردستان گوندی شەرانشێ-ی ناوچەی هەفتەێن-ی باشووری کوردستانی تۆپباران کرد. لەئەنجامی ئەوتۆپبارانەدا زیان وزەرەربەر خانووی هاووڵاتیان کەوتووە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەرهاوولاتیانی مەدەنی باشووری کوردستان بەردەوامە.

سوپای داگیرکەری تورکیا کاتژمێر ١٦:٠٠ بەکاتی باشووری کوردستان گوندی شەرانشێ-ی ناوچەی هەفتەنێن-ی باشووری کوردستانی تۆپباران کرد. بەپێی ئەوزانیارییانەی کە لەسەرچاوە هەرێمییەکانەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات گەییشتووە، ٣ خانووی هاووڵاتیان بەهاوەن کراونەتە ئامانج و زیانیان بەرکەوتووە.

تا ئیستا دەربارەی زیانی گیانی هاووڵاتیان هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

ک-ش