سەبری ئۆک: ئەردۆغان لەسەرە مەرگدایە، بۆیە هێرش دەکات - ١ -

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ ئەردۆغان ڕایگەیاند، "فاشیستی سەدەیە" و وتی، " ئەردۆغان لە بەر سنوری مردنە، بۆیە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا. چەند هەفتە و چەند مانگێک لە تەمەنی ئەردۆغان ماوە.

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک لە بەرنامەی ڕۆژەڤا وەلات-ی ستێرک تی ڤی دا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی لە ٩ی تشرینی یەکەمدا بۆ سەر باکوور و ڕۆئاوای سوریا شیکردەوە.

ئۆک ڕایگەیاند، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک، فاشیستی سەدەیە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بە واتای بەهێزی ئەردۆغان نایەت.

ئەردۆغان لە بەر سنوری مردنە ، چەند هەفتە و چەند مانگێک لە تەمەنی ئەردۆغان ماوە.

ئۆک وتیشی، "هیچ شتێک ناکەوێتە دەستی گەلانی تورکیا، پێچەوانە کەوتوونەتە مەترسیەوە. ئابوری و سیاسەت کەوتووتە مەترسیەوە. ئەردۆغان ناتوانێت لە ژیر ئەم هەموو قەیرانە خۆی دەرباز بکات. بەم شێوەیە لە جێگەی ڕووسیا و ئەمریکا لە سوریا ناتوانێت ڕۆڵی هەبێت. ئەردۆغان لە بناغەدا دۆرا.

شەڕێکی ئەوەندە بێئەخلاقە کە هیچ پێوانەیەکی نییە

سەبری ئۆک ئەوەی خستەڕوو، "ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا شەڕێکی ئەوەندە بێئەخلاق بەرێوەدەبرێت کە هیچ پێوانەیەکی نییە. شەڕی نێوان گەلی کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرامبەر دەوڵەتی تورک ٨ ساڵە بەردەوامە. کەی داعش دەبێتە ڕۆژەڤی جیهان، بە فەرمانی ئەردۆغان چەتەکان ڕوو لە هەرێمە کوردیەکان دەکات. لە کۆبانێ گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە لەدژی داعش بۆ ئازادی و شەرەف و هەبوونی خۆیان بەرخۆدانیان کرد، شەڕەکە لە هەمان کاتدا لەدژی دەوڵەتی تورک بوو. لەبەرئەوەی ئەردۆغان لەناو شەڕەکەدا بوو. نە تەنها ئەمڕۆ بەڵکو شەڕی نێوان گەلی کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرامبەر دەوڵەتی تورک ٨ ساڵە بەردەوامە.

چەتەکانی ئەردۆغان لە تورکیا بەرێکخستن و چەکدار کران

ئۆک وتیشی، "ئەگەر باکووری کوردستان نەبایا، ئەردۆغان سەرنجی ڕۆژئاوای نەددەدا. پێویست بوو نەکەوێتە ناو شەڕێکی بەم شێوەیە. عەقلیەتی فاشیتی ئەردۆغان مافی ژیانی کوردان ناناسێت. چاوی هەڵنایەت گەلی کورد بە ناسنامەی خۆی و بە ئازادی بژی. ترسی ئەوەی هەیە لە ڕۆژئاوا کورد بە ناسنامەی خۆی و بە ئازادی بژی. بەو هۆیەوە دوای کۆبانێ سەرنجەکانی لە سەر ڕۆژئاوا چڕکردەوە. کاتێک گەلی کورد لەدژی ئەلنوسرە و داعش شەڕی کرد، ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک پشتگیریان لە چەتەکان کرد.

عەقلیەتی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر نرخی مرۆڤ کراوە نییە

ئۆک ڕاشیگەیاند، عەقلیەتی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک، ئەخلاق، پارادیکما و ئایدۆلۆژیەکەی هیچ کاتێک نرخی مرۆڤایەتی و دیموکراسی قبوڵ ناکات. بە تایبەتی کە بابەتەکە کورد بێت. بەو هۆیەوە هەوڵیدا سیستمی دیموکراسی و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاستەنگ بکات. بەڵام لەگەڵ ئەوەش سیستم دروست بوو."

ئایدۆلۆژیای ڕاستی ئەردۆغان، ئایدۆلۆژیای داعشە

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بەوەدا، ئایدۆلۆژیای ڕاستی ئەردۆغان، ئایدۆلۆژیای داعشە. بەو هۆیەوە لەدژی ئایدۆلۆژیای ژیانی هاوبەشی گەلان دەوەستێتەوە. برینە قۆڵەکەی ژیانی هاوبەشی دیموکرات و ئازادە. ئێستاش لەبەر چاوی هەموو جیهان دەیەوێت نرخی مرۆڤایەتی پیشێل بکات و جۆگرافیای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات.

فاشیزمی سەدە

ئۆک، باسی لە هاوبەشی نێوان هیتلەر و ئەردۆغان کرد و وتی، "هەموو جیهان لەدژی هیتلەر بوو بەیەک و تێکیانشکاند. ئەردۆغانیش فاشیستی سەدەیە. شتێکی وەک ئەردۆغان دروست نەبووە. لە مێژووی تورکیادا کەسێکی وەک ئەردۆغان وجودی نەبووە. ئەردۆغان نمونەیەکە. کەسێکی وەک ئەردۆغان لە مێژووی دەوڵەتی تورک نەهاتووە. ئەردۆغان فاشیست و دیکتاتۆرە. ئەندامێتی ناتۆ بە ناشرینی و بە شێوەیەکی بێئەخلاق بەکاردەهێنێت. باشە ناتۆ تا چەند لە ناو ئەم کارەدایە. ئەمریکا تا چەند لەناو ئەم کارە دایە؟ پێویستە ڕوون بکرێتەوە. ڕۆژ بە ڕۆژ شتی نوێ ئاشکرا دەبن و زیاتر ڕوون دەبنەوە.

ئەگەر لە رۆژئاوا سەربکەون، ڕوودەکەنە باشووری کوردستان

ئۆک ڕاشیگەیاند، "هۆکاری دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان ڕوون و ئاشكرایە. دەوڵەتی تورک بە هۆی هەبوونی پەکەکە تەحەموولی باشووری کوردستان دەکات. بەڵام ئەگەر لە ڕۆژئاوا سەربکەوێت، ستاتۆی باشووری کوردستان لەناودەبات. کاتی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان، هەڵوێستی تورکیا ڕوون و ئاشکرا بوو. هەمان عەقلیەت و دیکتاتۆرە، ئەگەر ڕۆژئاوا تێکبچێت بە مسۆگەری دەچێتە باشووری کوردستان. لە دێرکەوە دەچێتە باشووری کوردستان. ئەردۆغان لە پرۆسەی دەسەڵاتەکەیدا لەناوبردنی ئیرادەی گەلی کوردی کردووە بە ئامانجی سەرەکی خۆی.

ئەردۆغان لەسەرە مەرگدایە، بۆیە هێرش دەکات

ئۆک دەڵێت، "باشە ئەردۆغان لەبەرئەوەی زۆر بە ئیرادە و بەهێزە ئەم کارە دەکات؟ نا، ئێمە دەزانین ئەردۆغان لەسەرە مەرگدایە بۆیە هێرش دەکات. لە داهاتوودا هەموو کەسێک دەیبینێت، هێرشەکان چۆن پێچەوانە دەبنەوە. بەم کێشانە ناتوانێت دەسەڵاتەکەی بپارێزێت. خۆی لە ڕووی سیاسیەوە خنکاوە. شتێک نەماوە بە کۆمەڵگای تورکیا بڵێت. بەس بە ئارگۆمانی تیرور کۆمەڵگا هەڵدەخەلەتێنێت. لەبەرئەوەش باجێکی گەورە دەدات. مرۆڤایەتی جیهان قبەڵ ناکات. کورد قبوڵ ناکات. گەلانی تورکیا قبوڵ ناکات. تەمەنی ئەردۆغان چەند مانگ و هەفتەیەکی تر بڕ دەکات.

ئەردۆغان بە بێ ئەمریکا و ڕووسیا لە سوریا ناتوانێت شتێک بکات. پێویستە گەلانی تورکیا پێی بڵێن بەم هێرشانە چی بەدەست هێناوە. دەستکەوتیان چی بووە. چ شەرەفێکیان بەدەست هێناوە. بە پێچەوانەوە خەڵک کەتووەتە مەترسیەوە. ئابۆری و سیاسەت کەوتووەتە مەترسیەوە. ئەردۆغان ناتوانێت ئەم بارە هەڵگرێت. بەم شێوەیە بێ ئەمریکا و ڕووسیا ناتوانێت هیچ ڕۆڵێک ببینێت. ئەردۆغان لە بناغەوە تێک چووە.

ئەنجامەکەی هەرشتێک بێت، گەلی کورد سەردەکەوێت

ئۆک ئاماژەی بە بەرخۆدانی دژی داگیرکەری دا و وتی،"لەم شەڕەدا گەورەترین هێزمان، بڕیار، مافداری و گەلەکەمانە. لە لایەکی دیکە ویژدانی مرۆڤایەتی لەگەڵماندایە. هەموو جیهان لەگەڵ ئێمەیە. گەلی کورد تا کۆتایی بەرخۆدان دەکات. ئەنجامەکەی هەرشتێک بێت، شەرەفی مرۆڤایەتیی و گەلی کورد سەردەکەون.

هەڵەیە لە هێزە جیهانیەکان چاوەرێی ئەخلاق و پێوانە بکەین. ئەوان بە پێی بەرژەوەندیی خۆیان دەجوولێنەوە. لەدژی داعش بۆ بەرژەوەدنیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان رێکدەکەون. ڕێککەوتنەکانیشیان بۆ بەرژەوەندیە. پێویستە پرسیار بکرێت، داعش چۆن دروست بوو. چۆن رێکخستن کرا. کێ کردی، چۆن کرا بە بەڵای سەری کورد. بە تایبەتی بەلای سەری ئێزدی و هەموو جیهان.

ف.ق