سەربازانی تورک ئاگریان لە دارستانەکانی شاخی گابار بەردا
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک ئاگریان بەردایە دارستانەکانی نێوان گوندی بانا و شارۆچکەی فندک لە بناری شاخی گاباری سەر بە شاری شرنەخ.
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک ئاگریان بەردایە دارستانەکانی نێوان گوندی بانا و شارۆچکەی فندک لە بناری شاخی گاباری سەر بە شاری شرنەخ.
لە بناری شاخی گاباری سەر بە شاری شرنەخ، سەربازانی تورک ئاگریان لە دارستانەکان بەردا و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.
بە هۆی ئەوەی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە ناوچەیەکی سەختە، دانیشتوانی ناوچەکە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە چوبوون، بەڵام بە بێ ئەوەی بتوانن ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن گەڕانەوە.
بە پێی زانیاریەکان ئاگرەکە لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی سەربازانەوە کەوتووەتەوە و ئەو ئاگرە کە لە بەرەبەیانەوە دەستی پێکردووە، تا ئێستاش بەردەوامە.
ز.ش