ئاژانسی ڕۆژنیوز ئاماژەی بەوەکرد، پێشمەرگەکان لە سنووری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، لە ئەرکی خۆیاندابوون لە بنكهی گردی گۆڕمەمک بۆ گوندەکانی ئالەکان و گۆڕەشێر ڕۆشتوون، لەو کاتەدا سەربازانی سوپای تورک لە نزیک گوندی شێخ زادان بە دۆشکە تەقەیان لێکردوون.
لە دەستڕێژەدا، گولە بەر ئۆتۆمبێلی عەقید سەلاح محەمەد فەرماندی بەتالیۆنی دووی ھێزی سیدەکان کەوتووە، بەڵام بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە.
عەقید سەلاح ھەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان لە ئەرکی پاراستنی سنووردا بوون، وتیشی:”فەرمانمان پێنە کراوە وەڵامی ھیچ ھێزێکی سەربازی بدەینەوە”.
ف.ق