شارەوانی نسێبین و گەڤەر دەستیان بەسەردا گیرا

دەسەڵاتی تورکی فاشیست دەستیان بە سەر شارەوانیەکانی هەدەپەی ناوچەی نسێبینی مێردین و ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دا گرت و قەیومیان لە جێگەیاندا دانا.

بەرلەوەی قەیومەکان لە شارەوانیەکاندا دابمەزرێنن، هاوشارەدارەکان دەستگیرکران. گرتنی هاوشارەدارەکانیان وەک هۆکاری دامەزراندنی قەیوم نیشاندا.

١٥ی ئەم مانگە سەمیرە نەرگز و فەرهاد کورت هاوشارەدارەکانی نسێبین دەستگیرکران.

هاوشارەدارەکان بە بیانووی ئەندامێتی رێکخستن دادگاییکران. بەشداریکردنی هاوشارەدارەکان لە کەمپینی، "گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم هەڵوەشێنن" وەک بەڵگە نیشاندرا و وتەی 'شایەدی شاراوەیان' وەرگرت.

لە جێگەی هاوشارەدارەکانی نسێبین، محەمەد بالکچیئەر وەک قەیوم دامەزرێنرا.

هەروەها عیرفان ساری و رەمزیە یاشار هاوشارەدارانی گەڤەر ١٥ی مانگ دەستگیرکران و عوسمان دۆغراماجی قایمقامی گەڤەریان لە جێگەی ئەوان دانا.

ف.ق