شەنگال ؛بە رێپێوانێک گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی شەرمەزارکرا
لە شەنگال ڕێپێوانێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد ((عەبدوڵا ئۆجالان)) و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا.
لە شەنگال ڕێپێوانێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد ((عەبدوڵا ئۆجالان)) و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی 'بە گیان و بە خوێن لەگەڵتین سەرۆک'، لەبەردەم ناوەندی شارەوانیی شەنگالەوە دەستیپێکرد و تا مەیدانی شەهیدان بەردەوامی هەبوو.
چالاکوانان پانکاردی "١٥ی شوبات ڕسواییە" و "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلە"-یان بە دەستەوە گرت و پاش ئەوەی گەیشتنە مەیدانی شەهیدان گردبوونەوە و لەوێ ڕاگەیەندراوێک لەلایەن ڕهام حەجۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی شەنگال خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەنەدراوکەدا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە دژی ئۆجالان شەرمەزارکرا و دیاریکرا، کە ئەو پیلانگێڕییە بە مەبەستی تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان ئەنجام دراوە، بەڵام پیلانگێڕییەکە بە بەرخۆدانی ئیمرالی و گەل بەردەوام پووچەڵ کراوەتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەشدرابوو: پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ئۆجالان وەک کۆمەڵکوژی و فەرمانی سەر کۆمەڵگای ئێزدی دەبینین، ڕفاندنی ئۆجالان بە واتای لەناوبردن و هێرش بۆ سەر گەلانی ژێردەست و کەمینەکانە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای مافەکانی مرۆڤ و یەکێتی ئەوروپا دەکەین، کە لە دژی ئەو کردەوە نایاساییانەی بەرامبەر بە ئۆجالان هەڵوێست پیشان بدەن، بانگەوازیی هەموو ئازادیخوازانی جیهانیش دەکەین، کە پشتگریی ڕێبەری پەکەکە بکەن.
ڕێپێوانی هاوڵاتیانی ئێزدیی لە ژێر بارانێکی توند دا ئەنجامدرا و بە دروشمی بژی بەرخۆدانی ئیمرالی و بژی سەرۆک ئاپۆ و بمرن هێزە پیلانگێڕەکان کۆتایی پێهات.