سەرچاوەکانی هەوال لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات-یان ڕاگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وسوپای پاسداران و بەکرێگیراوەهەرێمیەکان لەچوارچیوەی شەڕی تایبەت لەدژی بنەمالەی گەریلاکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان کە مندالەکانیان بەشداری ناوڕیزی گەریلاکانی ئازادیی بوونە، لەلایەن ئەوهێزانەوە دەخرینە ژێرفشارو هەڕەشەیان لیدەکەن.
باوک ودایکی چەندین گەریلای دانیشوتووی گوندەکانی ناوچەی جانەوەرەی مەریوان، ژاوەرۆی سنە و چلچەمەی سەقز بەئاژانسی هەواڵی فوراتیان راگەیاندووە کە هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعات لەرێگەی پێوەندی تەلوفوونیەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون ولەمەڕچارەنووسی منداڵەکانیان هەڕەشەیان لێکراوە.
ک-ش