شەڕەکەی ناوچەی پیربولای حەفتانین بەرفراوان دەبێت – نوێ کرایەوە –

دوای ئەوەی سوپای دەوڵەتی تورک هەوڵیدا بە دزیەوە دەرباسی ناوچەی پیربوڵای حەفتانین ببێت، رووبەرووی وڵامی هێزەکانی گەریلا بووەوە و شەڕ و پێکدادانی قوڕس روویدا. لە ئێستادا شەڕەکە گوازراوەتەوە بۆ گوندی بانیکە و فڕۆکە جەنگیەکانیش ناوچەکە بوردومان دەکەن.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەردەستمان، سوپای تورک هەوڵیدا بە دزیەوە بچێنە ناوچەی پیربولای حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستن میدیا.

سەربازانی سوپای داگیرکەر ویستیان خۆیان بگەیێننە بناری پیربولا، بەڵام رووبەرووی وڵامی توندی گەریلاکان بوونەوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزی گەیلادا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورک کوژراون.

دوای ماوەیەک لە رووبەرووبوونەوە، ئەم جارە شەڕ و پێکدادان لە دەوروبەری گوندی بانیکە کە دەکەوێتە باشوری ناوچەی پیربوڵا، روویدا.

بە پێی زانیاریەکان، لەگەڵ ئەوەی لە دەوروبەری گوندەکە شەڕێکی قوڕس روودەدات، جموجوڵێکی زۆری فڕۆکە جەنگیەکانیش لە ناوچەکە هەیە و ناوچەی پیربولا بە تۆپ و هاوەن تۆپباران دەکرێت.

ز.ش