عادل موراد کۆچى دوایی کرد
عادل موراد، سکرتێرى کۆمیتەی ناوه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانی و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌و حزبه، له ته‌مه‌نى ٦٩ ساڵیدا لە وەڵاتی ئەڵمانیا کۆچى دوایی کرد.
عادل موراد، سکرتێرى کۆمیتەی ناوه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانی و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌و حزبه، له ته‌مه‌نى ٦٩ ساڵیدا لە وەڵاتی ئەڵمانیا کۆچى دوایی کرد.
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ڕایگەیاند، که پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ کاتژمێر ١٠:١٥ خوله‌ک، عادل موراد له نه‌خۆشخانه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه کۆچى دوایی کردوه.
عادل موراد ماوه‌یه‌ک بوو نه‌خۆش بوو، بۆ چاره‌سه‌ر ڕووى له وڵاتى ئه‌ڵمانیا کردبوو.
عادل موراد یه‌کێک بوو له دامه‌زرێنه‌رانى یه‌کێتى، ئه‌و به هه‌ڵوێسته‌کانى دژى گه‌نده‌ڵیى و قۆرخکاریی ناوخۆیی، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست نیشاندان به‌رامبه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ده‌ناسرا.
عادل موراد له ۱۱ی کانونی یه‌که‌می ۱۹٤۹ له خانه‌قین له دایکبووه، له ته‌مه‌نى ۱٦ ساڵییه‌وه ده‌ستی به کاری سیاسی کردوه و ساڵى ١٩٧٥ یه‌کێک بوو له‌و گروپه‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانیان دامه‌زراند.
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ڕایگەیاند، که پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ کاتژمێر ١٠:١٥ خوله‌ک، عادل موراد له نه‌خۆشخانه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه کۆچى دوایی کردوه.
ک-ش