هاوڵاتیانی باشووری کوردستان، نیگەرانن لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و ماوەی چەند ڕۆژێكیشه چه‌ندین خۆپیشاندان و چالاكی بۆ پشتیوانیی عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوون. هاوكات گەنجانی باشووری کوردستان بە مەبەستی پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین، چالاكیی ڕێپێوانی درێژمه‌ودایان ئەنجام دا و هه‌وڵیاندا خۆیان بگه‌یه‌ننه عه‌فرین و به‌شداری بكه‌ن له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م. به‌ڵام له بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ی سه‌ر به هه‌ولێر، ئاسایشی پارتی دێمۆكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه رێگرییان لێ كردن و به ده‌ستڕێژی گوله، چەند گەنجێکیان بریندار کرد.
ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین و پشتیوانییه‌كانی باشوور، ڕۆژنامه‌وان ڕێباز حەسەن ده‌ڵێت؛
«باشووری کوردستان وەک هەر سێ پارچەکەی دیکە لە ڕۆژی یەکەمەوە لە هەڵەبجە تا زاخۆ لە شیلادزێ تا گەرمیان لە ڕاپەرین تا کەرکووک چالاکیی پشتگیری بۆ عەفەرین ئەنجامدرا و لە شارەکانی سلێمانی و هەولێریش ئەنجومەنی پشتگیری بۆ عەفرین دروست کرا، لە چەندین شوێن و ناوچەی دیکەش بە بێ هیچ ڕێکخستنێک گەل چالاکی خۆرسکی ڕێکخست و لە هەموو زانکۆ و خویندنگەکانی کوردستان پشتگیری و هاوخەمی دەربڕدرا.»
ڕێباز ئاماژه بۆ هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كات، كه وێڕای كاریگه‌ری ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، گه‌ل پشتیوانی له عه‌فرین كردووه.
«لە کەرکوک، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بە بارودۆخێکی زۆر قورس‌دا تێپەڕدەبێ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە ئاست داگیرکارییەکانی تورکیا بێ دەنگ نەبوو، لەوێش خۆڕسکانە چەندین چالاکی گرنگ ڕێکخران، واتا لە هەموو شوێنێک پشتگیریان بۆ بەرخۆدانی شەڕڤانان دەربڕی. کۆمەڵێک دروشمیان دەگوتەوە کە لە ڕووی ناوەرۆکەوە زۆر گرینگن، وەکوو -هێرش لەسەر عەفرین هێرشە لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان-، عەفرین ناکەوێت، بژی بەرخۆدانی عەفرین...- گوتنەوە ئەو دروشمانە بەڵگەن بۆ ئەوەی کە بڵێین بەرخۆدانی عەفرین کاریگەری گرینگی لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان کردووە و هەستێکی بڵندی نەتەوەیی دروست کردووە، بەتایبەتیش ئەم هەستە لە ئێستادا زۆر گرنگە بۆ باشووری کوردستان، چونکە لە دوای شکستی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە گەلی باشوری کوردستان لە بێ مۆڕاڵیدا دەژیان، بەڵام ئەو بەرخۆدانە گیان و مۆڕاڵی دایەوە گەل.»
رێباز حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: سیاسەتی ده‌وڵه‌تی تورکیا کە لە ڕێگەی چەتەکانییەوە بەڕێوەی ده‌بات، بۆ شکاندنی ورەی بەرخۆدانی گەل، پێچەوانە دەبێتەوە و هەتا دێ بەرخۆدان بەهێزتر دەبێت. لە هەموو شوێنکی کوردستان، ئەورووپا و جیهانیش سەرهەڵدان دژی داگیرکاریی عەفرین به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. وەک چۆن کۆبانێ نەکەوت، عەفرینیش ناکەوێت و ئیرادەی ئازادی هەر سەردەکەوێت و ئەوانەشی لەگەڵ سیاسەتی ئەردۆغاندان، لەگەڵ شکاندی ئەردۆغاندا دەشکێن.
«هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لەسەر کانتۆنی عەفرین بەناوی -چڵی زه‌یتوون- پێی نایە ١٦ هەمین ڕۆژی خۆیەوە، ئەوە لەکاتێکدایە ئەردۆغان ده‌یگوت؛ گرتنی عەفرین لە سێ کاتژمێر زیاتر ناخایەنێ، بەڵام وەک دیار بوو بەرخۆدانی شەڕڤانان پیشانی دا عەفرین ئەوەندە پاروویەکی ئاسان نییە کە ئەردۆغان بە ئاسانی بتوانێ قوتی بدات، لە ئەنجامی ١٥ ڕۆژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، بە سەدان چەتە و سەربازی تورکیا کوژراون، بەڵام تاکو ئێستا نەیانتوانیوە پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبێنن، ئەو شوێنانەی کە بە ڕۆژ بە هاوکاری فڕۆکە و چەکی قورس داگیری ده‌كه‌ن، شەوانه شەڕڤانان لێیان ده‌كه‌نه گۆڕستان.
ئەردۆغان و تورکیا شەڕڤانان بە -تیرۆریست- ناوده‌بات، بۆ ئەوەی بتوانێ شەرعییەتی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەدەستبێنێ، بەڵام ناتوانێ دەوڵەتانی زلهێز و کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی ڕازی بکات و شەرعەییەت بەدەستبێنێ، چونکە شەڕڤانان بە نوێنەرایەتی جیهان شەڕی داعشیان کرد و باکووری سووریایان لە چەتەکانی داعش پاک کردەوە، بە تایبەتیش لە کۆبانێ داستانیان تۆمار کرد و سەرنجی دونیایان بۆ خۆیان ڕاکێشا. قارەمانێتییەکی وایان نواند لە مێژوودا نموونەی کەم بووە، ئێستاش ئەو بەرخۆدانە بەردەوام دەکات، ئەمەش وای کردوە پاشخانێکی جوان بۆ شەڕڤانان دروست ببێ و وەک شەڕڤانی ئازادی بناسرێن نەک -تیرۆیست-.»
ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه كه خه‌ڵكی كه‌ركووكه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات؛ شەڕڤانان لە ماوەی شەش ساڵ لە عەفرین توانیویانە مۆدێلێکی نوێی پێکەوەژیان و خۆبەڕێوەبردن دابمەزرێنن و عەفرین ببێتە یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی سووریا، بەو هۆیەشەوە سەدان هەزار ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی سووریا ڕوویان لە عەفرین کرد.
ڕۆژنامه‌وان ڕێباز حه‌سه‌ن سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر به‌شێك له مێدیای باشوور كه خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن و كاریان ئه‌وه‌یه دژایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی بكه‌ن له كوردستان.
«هەندێک ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن كه نزیكن له په‌ده‌كه و كار بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی چەواشەکارانە و دووژمنکارانە له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی گه‌لی كورد مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. بۆ نموونە پەیامنێرهكانیان ده‌نێرنه سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركیا و چه‌ته‌كان، لەگەڵ ئەو چەتانە چاوپێکەوتن دەکه‌ن کە هێرش دەکەنە سەر عەفرین و ڕێگه‌یان بۆ خۆش دەکه‌ن بۆ ئەوەی پڕوپاگەندەی خۆیان بکەن. ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه شەرعییەت بەو داگیرکارییه بدەن. یاخود ئیبراهیم برۆ، کە بەردەوام خزمەتی سیاسەتەکانی تورکیای کردووە، بانگ دەکەن لە ستۆدیۆ تا بڵێت: دەبێ شەڕڤانان بەرخۆدان نەکەن، چونکە بەرخۆدان زیان لە گەل دەدات. برۆ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی نه‌گوت، ده‌شڵێت: وەک چۆن مەلا مستەفا لە ساڵی ١٩٧٥ کۆتایی به شۆرش هێنا، دەبێت شەڕڤانانیش بەو شێوە لە عەفرین کۆتایی پێ بێنن. دەستە ڕاستی مەسعوود بارزانی به شێوەی ئاشکرا بانگەشەی دووپاتکردنەوەی ئاشبەتاڵ دەکا. ئەوەی ئیبراهیم برۆ دەیکات ده‌ریده‌خات كاری ئه‌و ڕێ خۆشكردنه بۆ سیاسەتی تورکیا و میت.»