عەفرینییەکەی دێرسیم

بنەوش ڕووباری لە عەفرین لەدایک بوو و لە حەلەب گەورە بوو. دوای ئەزموونی ١٢ ساڵ گەریلایەتی بە وتەی "سەد جاریش گیانمان بکەینە دیاری گەلەکەمان هەر کەمە" ڕووی کردە دێرسیم. لە ٤ی تەمووزی ٢٠٠٧ /  ١٣ی پووشپەڕ لە دێرسیم گیانی لەدەست دا.

سامیە ئۆسۆ (بنەوش ڕووباری) لە ساڵی ١٩٧٩ لە عەفرین لەدایک بوو و لە حەلەب گەورە بوو. لە تەمەنی گەنجیدا پەکەکەی ناسی و لە ساڵی ١٩٩٢ بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە بوو. دوای دوو ساڵ ڕووی کردە چیاکانی کوردستان. لە حەفتەنین، قەندیل، زاپ، خنێرە، خواکورک و مەتینان ئەرکی وەرگرت.

لەبارەی ئەزموونەکانی ١٢ ساڵەی، پێش ئەوەی ڕەوانەی دێرسیم بکرێت دەیوت: "بەڕاستیش قۆناغی سەخت بوون، بۆ ڕێکخستن ساڵی مێژوویی بوون. وێڕای پێشکەوتنی گەورە سەختیش هەبوون. من لەناو قۆناغی لەو شێوەیەدا بووم، کە شەڕ زۆر قورس بوو و ڕێکخستن سەختیی زۆری دەکێشا. نازانم ئەوەندە ساڵە چۆن تێپەڕین. زۆر گۆڕان و پێشکەوتن هەبوون...".

کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٦ خۆی ئامادە دەکرد بچێت بۆ دێرسیم وتی: "نازانم سبەینێ دۆخێکی چۆنمان بۆ دروست دەبێت، بەڵام هەستەکانی باوەڕمان گەورەیە. هەم بۆ ڕێکخستن، هەم بۆ ڕێبەرایەتی. ئەوە بۆ گەریلا گرنگە و نابێت و ناکرێت نییە".

من بچمە هەر کوێیەکیش، ئامادەم کار بکەم. لە ساڵانی ڕابردوودا لە بوارەکانی سەربازی، سیاسی و پراکتیکیدا بوومە خاوەن ئەزموونی گەورە. من بۆ هەموو شتێک، بۆ هەموو هەڵمەتێک ئامادەم. ئەوە شانسێکی گەورەیە، کە لە بەهاری ٢٠٠٦دا ئەو هەڵمەتە دەست پێدەکات و ئێمەش بەشدار دەبین. گرنگ ئەوەیە مرۆڤ لەو قۆناغەدا خاوەن ڕۆڵ و ئەرک بێت. هیوادارین و ئامادەکارییەکانیشمان بەپێی ئەوە کردووە.

بۆ گەلەکەمان کە هەموو ڕۆژێک زوڵمی لێدەکرێت و گوشاری دەخرێتە سەر، هەوڵ دەدەم ببمە ورە هێز و وەڵام. گەلەکەمان هەتا کۆتایی خاوەنداریمان لێ دەکات. چونکە خاوەن گەلێکی لەو شێوەیەیەن، سەد جاریش گیانمان پێشکەشی ئەم گەلە بکەین هەر کەمە. هەر شتێک بدەینە ئەو گەلەی خاوەن بەرخۆدانێکی گەورەیە، هەر کەمە".

بنەوش ڕووباری (سامیە ئۆسۆ)ی پەکەکە لە ٤ی تەمووزی ٢٠٠٧/ ١٣ی پووشپەڕ لە دێرسیم، کاتێک دەچووە چالاکییەک لەدژی بنکەیەکی سەربازی، گیانی لەدەست دا.

ژ.ت