فراكسیۆنی گۆڕان: په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوو بڕیارێك بدات بۆ هاریكاریی عه‌فرین
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو. به‌هۆی بڕیارنه‌دانی په‌رله‌مان بۆ هاریكاریی عه‌فرین، فراكسیۆنی گۆڕان دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو. به‌هۆی بڕیارنه‌دانی په‌رله‌مان بۆ هاریكاریی عه‌فرین، فراكسیۆنی گۆڕان دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
ئه‌مڕۆ (٣٠ی ژانوویه)، دانیشتنێكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌جوو. بڕگه‌ی پێنجه‌می دانیشتنه‌كه بۆ هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین ته‌رخان كرابوو. سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ده‌رباره‌ی بارودۆخی عه‌فرین وته‌یان پێشكه‌ش كرد.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوو دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بكات به هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و بڕیارێك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بكرێت هه‌نگاوی كرداری بۆ پشتیوانی له عه‌فرین بنێت، فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، برزۆ مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌توانرا هیچ بڕیارێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بكرێت به‌وه‌ی هاریكاریی عه‌فرین بكات، بۆیه له دانیشتنه‌كه هاتینه ده‌ره‌وه.
برزۆ مەجید، وتیشی: ناكرێ و عه‌یبه پەرلەمانى هەرێمی کوردستان تەنها بە پەیام و وتەى چەند سەرۆک فراکسیۆنێک ئیکتیفا بکات بە تاوتوێکردنى دۆخى عەفرین.
ئاماژەی بەوەشدا: پێشنیازمان کرد کە پێویستە پەرلەمان چەند بڕیارێک دەربکات و حکوومەتى هەرێم پابەند بکات بە هاریكاریكردنی سیاسی، لۆجستی، مرۆیی و دیبلۆماسی بۆ عەفرین. لە هەمووشى گرنگتر دەروازەکان بەڕووى ئەو ناوچانەدا بکرێنەوە بۆ ئەوەى هاریكارییان پێ بگات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند، پەرلەمان لەئاست ئەو دۆخە کارەساتبارەى عەفریندا نەبوو، هیچ نەبوایە دەبوایە وێڕای کردنەوەی دەروازەی سێمالكا، بڕیارێک دەربکات بۆ دەرکردنی هێزەکانى تورکیا لە هەرێمى کوردستان و پاراستنی سەروەری خاکەکەی، بەڵام بەداخەوە وێڕای ئەوەی خۆی لە بەرپرسیاره‌تیی دزییەوە، ویستیشی مەسەلەکە بەلاڕێدا ببات.
برزۆ مه‌جید لەکۆتایی قسه‌كانیدا وتی: ئێمە وەکو بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتی دەکەینەوە کە عەفرین کوردبوونە، نەتەوەیی بوونە، نیشتیمانی بوونە، دەبێ هەموومان ململانێ سیاسییەکان بەلاوە بنێین و ئەو حکوومەته شکستخواردووە پابەند بکرێت بە کردنەوەی دەروازە سنوورییه‌كان و هاریكاریكردنی مرۆیی بۆ عەفرین.
ش. م