فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌ندیل، زاپ و خواكوڕكیان كردووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌ندیل، زاپ و خواكوڕكیان كردووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد: له ٢٨ و ٢٩ی ژانوویه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشێكی ئاسمانییان كردۆته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ٢٨ی ژانوویه، له‌نێوان كاتژمێر ٢:٣٠ - ٣:٣٠دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هه‌رێمه‌كانی بێپالان، به‌ره‌شێ، ئێندزێ، زارگه‌لی، ده‌شتاڤێ، دۆڵی سه‌یدا، كوزینه و مامێی سه‌ر به قه‌ندیلیان بۆردومان كردووه.
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاندووه، له ٢٩ی ژانوویه، له كاتژمێر ١٥ و ١٦ دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان مه‌یدانی چه‌مچۆ و سیدای سه‌ر به زاپ، بناره‌كانی گوندی ئێلێ، مه‌یدانی ئه‌رموشی سه‌ر به خواكوڕك و گردی كارتاڵی سه‌ر به مه‌یدانی ئاڤاشینیان بۆردومان كردووه.
ش. م