فڕۆکە جەنگییەکان برادۆست و باڵەکەیاتییان بۆردومانکرد
ئەو فڕۆکە جەنگییانەى کە دەوترێت هی دەوڵەتى تورکن دوێنێ شەو چیای شێخ ناسر لە ناوچەى باڵەکایەتی و گوندی بێرکم-یان لە ناوچەى برادۆست بۆردومانکرد.
ئەو فڕۆکە جەنگییانەى کە دەوترێت هی دەوڵەتى تورکن دوێنێ شەو چیای شێخ ناسر لە ناوچەى باڵەکایەتی و گوندی بێرکم-یان لە ناوچەى برادۆست بۆردومانکرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو فڕۆکە جەنگییانەى کە دەوترێت هی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن، درەنگانی شەوی رابردوو چیای شێخ ناسر لە ناوچەى باڵەکایەتی و گوندی بێرکمی برادۆست بۆردومانکرد.
چیای شێخ ناسر شوێنی باخ و رەزی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە.
بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە زیانێکى زۆر بە ژینگە و سروشتی هەرێمەکە گەیشتووە و ئاگر بەربووەتە ناوچەکە.
هەروەها بەهۆی بۆردومانکردنی گوندی بێرکم لە برادۆست رەز و باخچەى هاووڵاتییان ئاگری تێبەربوو. هاوکات بەهۆی ئەو بۆردومانەوە کارەبای گوندەکانی دەرا و دێرکم پچڕان.
ژ.ت